پاشماوەی كەشتییەكەی نووح لە كوردستان دۆزرایەوە

:: AM:09:04:02/11/2024 ‌
شوێنی كەشتییەكەی حەزرەتی نووح لە ڕێگەی نەخشەیەكی قوڕین دەدۆزرێتەوە و نهێنییەكانی ئاشكرا دەكرێت.

تیمێكی زانایانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتیی جیۆجۆگرافیناسی نیوزیلەندی جۆن لارسن و زانای شوێنەوارناسی ئەمەریكی ئەندرۆ جۆنز، دۆزینەوەی نەخشەیەكیان ڕاگەیاند كە پاشماوەی كەشتییەكەی نووحە.

 دوای بەدواگەڕانێكی دوور و درێژ كە پشتی بەستبوو بە شیكردنەوەی داتای كارۆموگناتیسی، تیمەكە نەخشەیەكی قوڕینیان دۆزیوەتەوە كە یەك لە نەخشە هەرە كۆنەكانە، تێیدا شوێنی كەشتییەكەی حەزرەتی نووح دەركەوتووە. پرسی كەشتییەكەی نووح چیرۆكێكی سەرنجڕاكێشە.

تیمەكە دەڵێن: "نەخشەكە لەسەر تابلۆیەكی قوڕینی كۆن هەڵكۆڵراوە". پێشیان وایە "نەخشەكە بە وردی دەریدەخات كە پاشماوەی كەشتییەكەی حەزرەتی نووح، لە چیای ئارارات كە دەكەوێتە پارێزگای ئاگری لە باكوری كوردستان".

تیمێكی زانایانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتیی جیۆجۆگرافیناسی نیوزیلەندی جۆن لارسن و زانای شوێنەوارناسی ئەمەریكی ئەندرۆ جۆنز، "پێمان وایە نەخشەكە ناوچەكە پێشان دەدات كە كەشتییەكە لەنگەری تێدا گرتووە".

 لە قورئانی پیرۆزدا لە ئایەتی 44 لە سوورەتی هودادا، خوای گەورە ئاماژەی بۆ شوێنی لەنگەرگرتنی كەشتییەكی نووح كردووە.



وشە - سۆران عەزیز