به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایك و باوك به‌رده‌وام به‌هۆی كێشی منداڵه‌كه‌یان به‌رده‌وام له دوودڵین، بۆیه له‌ڕێی ئه‌و زانیارییه‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ین كه كێشی منداڵ چه‌ند و چۆن بێت باشه.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشی، له ئه‌مه‌ریكا له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مدواییه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه زیاتر له 4%ی منداڵان و هه‌رزه‌كاران، له نێوان ته‌مه‌نی دوو بۆ 19 ساڵدا كێشیان كه‌مه.
د. گاری كیركیلاس پزیشكی گشتیی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی فۆنیكس ڕوونی كرده‌وه، هه‌ندێك منداڵ پێش ته‌مه‌نی پێنج ساڵی ڕه‌نگه تووشی كه‌مخۆراكی ببن، یان به‌هۆی نه‌خواردنی كالۆری، هه‌روه‌ها حاڵه‌تی پزیشكی و ده‌رمانیش هه‌ن كه ده‌بنه هۆی زیادبوون یان دابه‌زاندنی كێشی منداڵان به ئاسانی، زۆربه‌ی منداڵان چه‌ندان هۆكاریان هه‌یه كه ده‌بێته هۆی دیاریكردنی كێشی جه‌سته‌یان.
ئه‌و گرفته ته‌ندروستییانه‌ی كه ده‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشی منداڵ، بریتین له حه‌ساسییه‌تی خۆراك، كێشه‌ی هۆرمۆن یان هه‌رس یان ده‌رمان.
جێنیفر هایلاند پسپۆڕی بواری خۆراك له كلینیكی كلیڤلاند، ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كات كه له به‌رده‌م ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا خواردن نه‌خۆن، بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ته‌مه‌نی دوو ساڵ و سه‌رووتر بێت، شێوازی ژه‌مێكی ته‌ندروست بریتی ده‌بێت له جۆره‌ها میوه، سه‌وزه، دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو، به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه بێ چه‌ورییه‌كان یان كهمچهورییهكان، خۆراكی پرۆتین و زه‌یت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر منداڵێك كالۆری پێویست وه‌ربگرێت، به‌ڵام هێشتا كێشی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو زیاد نه‌كات، پێویسته ڕاوێژ به پزیشك بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی.