شاره‌زایه‌كی‌ كه‌شناسی‌: پێویسته‌ سبه‌ی‌ پشوو بێت

:: PM:04:43:02/11/2024 ‌
شاره‌زایه‌كی‌ كه‌شناسی‌ هۆشداری‌ ده‌دات و داوا ده‌كات سبه‌ی‌ له‌ فه‌رمانگه‌ و ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن به‌هۆی‌ بارانی‌ به‌خوڕ و ئه‌گه‌ری‌ لافاو بكرێته‌ پشووی‌ فه‌رمی‌. 

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای‌ كه‌شناسی‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌، به‌هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كه‌ له‌مشه‌وه‌وه‌ و سبه‌ی یه‌كشه‌م تا شه‌وه‌كه‌ی مه‌ترسیه‌كانی لافاو و هه‌وره‌برووسكه‌ی به‌هێز زیاتر ده‌بێت. 

ئه‌و داوای‌ كردووه‌، بۆ سه‌لامه‌تیی‌ گیانی‌ هاووڵاتییان سبه‌ی‌ یه‌كشه‌م بكرێته‌ پشووی‌ فه‌رمی‌.

پێشتر هۆشداری‌ درابوو كه‌ له‌ رۆژانی‌ شه‌موو و یه‌كشه‌م بارانی‌ به‌خوڕ ناوچه‌كانی‌ كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، هاوكات شه‌پۆله‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.


وشە - وشه‌