رێی "ماوه‌ران" به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زۆر و دروستبوونی لافاو له‌ناو تونێله‌كه‌دا، په‌كی كه‌وتووه و ئێسته جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل گیریان خواردووه، تیمه‌كانی رێگاوبان خه‌ریكی چاره‌سه‌رن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو، شه‌پۆلێكی باران رووی له ناوچه‌كانی كوردستان كرد و تا سبه‌ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات به‌هۆی باران و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له رێگای تونێلی ماوه‌ران له سنووری شه‌قڵاوه ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروست بووه و چه‌ند سه‌عاتێكه رێگاكه داخراوه.
تیمی هاتوچۆی سنووره‌كه، شۆفێران ئاگه‌دار ده‌كه‌نه‌وه كه تا ئاماده‌كردنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی رێگاكه له قوڕولیته بۆ هاتوچۆ، رێی ناو شه‌قڵاوه به‌كار بێنن.
پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلی باران له‌مڕۆوه تا سبه‌ی شه‌و به‌رده‌وامی هه‌بێت، داوا كراوه كه سبه‌ی پشووی فه‌رمی بێت و ئه‌گه‌ری هه‌وره‌برووسكه‌ی توند و لافاو هه‌یه.