وه‌ك پێشبینی ده‌كرێت كه له سه‌عاته‌كانی داهاتوودا، شه‌پۆلی باران به هه‌وره‌بروسكه‌وه ده‌ست پێ بكات، به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر رێنوێنی بۆ خۆپارێزگاری له هه‌وره‌بروسكه بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت، "چه‌تر له هه‌وره‌بروسكه ناتپارێزرێ".
به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پێیان وایه چه‌تر بۆ پاراستن دروست كراوه و باشترین چاره‌سه‌ره بۆ خۆپاراستن له كاره‌با، ژماره‌یه‌ك شاره‌زا هه‌ن ئامۆژگاری ده‌كه‌ن له كاتی هه‌وره‌بروسكه‌دا چه‌تر هه‌ڵنه‌گرن.
ده‌قی رێنوێنی خۆپارێزگای له هه‌وره‌بروسكه:
* په‌نا بۆ باڵه‌خانه یان ئۆتۆمبێلێك ببه ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه بوویت.
* له شوێنه كراوه‌كان یان دارستانه‌كان، په‌نا ببه‌ن بۆ ناوچه‌یه‌كی نزم وه‌ك شوێنێك كه دره‌ختی بچووك به چڕی گه‌شه ده‌كات.
* ئه‌گه‌ر له شوێنێكی كراوه‌دایت، به خشان له‌سه‌ر زه‌وی شوێنی گۆیی بگره.
* ئه‌گه‌ر به‌ڕێكه‌وت له ده‌ریا بوویت، به‌ره‌و كه‌ناره‌كه بڕۆ.
* ئه‌گه‌ر پاسكیل لێده‌خوڕیت، ماتۆڕسكیل لێده‌خوڕیت، لێی دابه‌زن.
* ئه‌گه‌ر تۆ له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا بیت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر، پێویسته هه‌مووان بڵاو ببنه‌وه.
* دوور بكه‌وه له به‌رزایی، له ته‌نیشت دره‌خته‌كان، له ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌وه به‌كراوه‌یی.