بەهۆی كوشتنی ئەبومەهدی موهەندیسەوە، عێراق بڕیاری گرتنی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەركرد، فەرمانەكە لەلایەن دادگەی عێراقییەوە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەرچووە.
لە ساڵی 2020 كاتێك دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بوو، بڕیاری دا لە ناوجەرگەی بەغدادا هێرش بكرێتە سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سلێمانی.
ئەو هێرشەی ئەمەریكا گۆڕانكارییەكی گەورەی لە ناوچەكەدا دروست كرد و بووە هۆی مقوقۆش لەناو وڵاتاندا، زۆرینەی چاودێران پێیان وابوو بڕیارێكی ئازایانە بوو.
دوای كوشتنی هەردوو سەركردەی بەرەی مقاوەمە، دادگای كەرخی ڕەسافەی عێراق، بڕیاری گرتنی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەركرد، بڕیارەكەش بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بوو.
لە كاتی خۆیشیدا ئەم بڕیارەی دادگا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بووە مایەی گاڵەە پێكردن و پێكەنینی خەڵك و هاووڵاتییانی عێراق بەسەرسوڕمانەوە لەو بڕیارەیان دەڕوانی .
دوای چەندان ساڵ، ئێستە جارێكی تر ترەمپ بووەوە بە 47مین سەرۆكی ئەمەریكا و بە بچووكترین هەڵوێستی، دەتوانێت عێراق شپرزە بكات، ئایا دادگای رەسافەی عێراق دەتوانێت كەسێكی وەك ترەمپ بگرێت؟.