پوتین كچێكی كورد خەڵات دەكات

:: PM:07:48:08/11/2024 ‌

زارا پاشا مەحۆی، خانمە هونەرمەندێكی بەناوبانگی كوردی ڕووسیایە، لەلایەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕووسیاوە خەڵاتی كۆشكی كریملینی پێ دەدرێت.

ئەمڕۆ هەینی، هەشتی تشرینی دووەم، زارا مەحۆی لە هەژماری تایبەتیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی، دوێنێ ڕووداوێکی گرنگ و بەرپرسیارانە بۆ من ڕووی دا، لە هۆڵی کاترینی کریملین، لەلایەن ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی وڵاتەوە، خەڵاتی باڵای دۆستایەتیم پێ درا و  دەستخۆشییەکی زۆرم لێ کرا.

ئاماژە بەوەش دەكات كە خەڵاتەكەی لەلایەن سێرگی ڤلادیلێنۆڤیچ کیریێنکۆ پێشکەش کرا.

هەروەها نووسیوەتی، من لە لینینگرادی سۆڤیەت لەدایک بووم، لە نەریتەکانی ڕۆژهەڵاتدا گەورە بووم. دەیان کولتوور و نەریت و نەتەوە بەشێکی دانەبڕاون لە دەوڵەتی ناوازەمان. بۆ من مۆسیقا زمانێکی گشتگیرە و سنوور و نەتەوەی نییە. چالاکییەکانم هەمیشە بە ئامانجی یەکخستنی خەڵک بووە و دەبێت. من هەمیشە قەناعەتم هەبووە کە ئەوە کولتوورە لە سەختترین کاتەکاندا مرۆڤەکان کۆدەکاتەوە و یەکیان دەخات.

ئاماژە بۆ شەوەش دەكات، دووبارە سوپاس بۆ هەڵسەنگاندنێکی وەها بەرز بۆ چالاکییەکانم. من هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ پەرەپێدانی گفتوگۆی نێوان کولتوورەکان و دۆستایەتی نێوان گەلان لە بەرژەوەندی کۆمەڵگای ڕووسیا.

زارا بە كوردی و نۆ زمانی تر گۆرانی دەڵێت.








وشە - وشه‌