ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین هه‌لی كاری راگه‌یاند بۆ چه‌ند كارێك كه به شێوه‌ی گرێبه‌ست فه‌رمانبه‌ران داده‌مه‌زرێنێت.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین رای گه‌یاندووه، به مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان بۆ گشت ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌كان دامه‌زراندنیان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر به شێوه‌ی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنێت.
دامه‌زراندنه‌كه به پێی ئه‌و پسپۆڕیانه‌ی خواره‌وه‌یه:
ژمێریاری - كارگێری - كۆمپیوته‌ر - یاسا - پێوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان - كۆلێژی زمان/ئینگلیزی(وه‌رگێڕ) ، ڕاگه‌یاندن.
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی پێشكه‌شكاران بۆ دامه‌زراندن وه‌كو فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌رین و هه‌ردوو قایمقامیه‌تی قه‌زای (رانیه - پشده‌ر ) و ته‌واوی شارهدێیهكانیان.
١-پێویسته پێشكه‌شكار حوكم نه‌درابێت به سزای تاوانی كه‌تنی ئابرووبه‌ر (مخله بالشرف).
٢-له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك دوو كه‌س له خێزانێكدا دانامه‌زرێت.
٣- به هه‌ر بڕوانامه‌یه‌ك دابمه‌زرێت ده‌بێت به‌ڵێن بدات دوای دامه‌زراندن داوای گۆڕینی بڕوانامه نه‌كات كه ناوبراو بڕوانامه‌ی به‌رزتری هه‌بێت له‌و بڕوانامه‌ی كه پێی داده‌مه‌زرێت سه‌ره‌تا.
٤-پێویسته داواكار به فیعلی نیشته‌جێی سنوری ئیداره‌ی سهربهجۆی ڕاپه‌رین بێت و كارتی زانیاریسنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌رین بێت .
٥-سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان ده‌رده‌چێت له خاڵبه‌ندی پسپۆڕی خۆی ده‌بێت ناوبراو نیشته‌جێی ناوه‌ندی قه‌زا یان ناحیه‌كانی خۆیان بێت به‌پێی ئه‌و میلاكه‌ی كه داواكراوه بۆیان.
٦-پێشكه‌شكار بۆی هه‌یه ته‌نها یه‌ك پسپۆڕی له فۆڕمی دامه‌زراندن هه‌ڵبژێرێت ،به پێچه‌وانه‌وه ناردنیزیاتر له‌یه‌ك فۆڕم له لایه‌ن داواكاره‌وه ده‌بێته هۆی پوچهڵكرنهوهی فۆرمه‌كه‌ی .
٧-ساڵانه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ده‌كرێته‌وه له حاڵه‌تی جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌ركه‌كانیدا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌توانێت گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ نوێ نه‌كاته‌وه ههڵیبوهشێتهوه .
٨- نابێت پێشكه‌شكار هیچ مووچه‌یه‌كی تری هه‌بێت له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت.
٩- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان ده‌رده‌چێت له خاڵبهندیهكان مه‌رج نیه وه‌ربگیرێن تاكوو دوای چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه و ووردبینی كردنی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه پێشكه‌شكراوه‌كانی ناوبراو.
١٠- له كاتی چاوپێكه‌وتندا پێویسته وێنه‌یه‌ك له (بڕوانامه ،كارتی زانیاری، ناسنامه‌ی خێزان و منداڵ، پشگیری ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كاری لێكردووه ، ناسنامه‌ی شه‌هید ) له‌گه‌ل چاپه ڕه‌سه‌نه‌كان بهێنێت.
١١-دوای ده‌رچوونی ناوی كه‌سی پێشكه‌شكار (ئاگاداری به‌رێزتان ده‌كه‌ینه‌وه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵسه‌نگاندنی توانا‌و شاره‌زایی و پسپۆری كه‌سی ده‌رچوو له‌م پسپۆریانه (ژمێریاری - كارگێری - كۆمپیوته‌ر - یاسا - په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان - كۆلێژی زمان/ئینگلیزی(وه‌رگێڕ)).
١٢-ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان ده‌رده‌چێت له كێبڕكێكه, ده‌بێت به‌ڵێننامه‌ی ( دادنووس ) بهێنێت كه تا ماوه‌ی (٥)پێنج ساڵ به هیچ شێوه‌یه‌ك داوای گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی نه‌كات له‌و شوێنه‌ی دامه‌زراوه بۆ شوێنێكی تر.
١٣- ده‌رچوانی به‌شی كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ونه كێبڕكێی خاڵبه‌ندی له سنوری ناحیه‌كه‌ی خۆی چونكه مه‌رجه ده‌بێت دانیشتووی سه‌نته‌ری ناحیه‌كه بێت یان دانشتووی گونده‌كانی هه‌مان ناحیه بێت كه بۆی داده‌مه‌زرێت به‌رزترین خاڵ چانسی دامه‌زراندنی ده‌بێت.