بەهۆكارێكی نادیار لە گەڕەكی بەكرەجۆی سلێمانی، لەلایەن كەسێكەوە دوو ژن كوژران، باس لەوە دەكرێت ئەو كەسەی تاوانەكەی ئەنجام داوە براكەیانە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی تشرینی دووەم، سەرچاوەیەكی تەناهی رای گەیاند، برایەك لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی، دوو خوشكی خۆی كوشت و بۆ جێگەیەكی نادیار هەڵاتووە.
بەپێی لێدوانی ئەو سەرچاوە تەناهییە، یەكێك لە كچەكان لە دایكبووی 2002ـە و ئەوی تریان لەدایكبووی 2005ـە، تا ئێستەیش هۆكاری رووداوەكە نەزانراوە لەسەر چی بووە.
سەرچاوە ئاگادارەكەی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمەكان بۆ پزیشكی داد گوازراونەتەوە، گەڕان بەدوای تۆمەتبارەكە دەستی پێ كردووە.
ئەو رووداوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ لە دەربەندی رانیە، تەرمی هاووڵاتییەكی تر لەناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزرایەوە.