لەكاتی ناشتنی مردوویەك گەنجینەیەك دۆزرایەوە

:: PM:09:37:14/11/2024 ‌

دانیشتووانی گوندی تەرتووسی توركی لە كاتی ناشتنی مردوویەك لە گوندەكە گەنجینەیەك دەدۆزنەوە، كە كۆنە كوپەیەك بووە و پڕ بووە لە دراوی كۆن كە لە زیو دروست كراوە.

وەك رۆژنامەی "دەیلی ئێكسپرێس"، بڵاو كردەوە، دانیشتووانی گوندی تەرتووس لە توركیا لە كاتی رێوڕەسمی ناشتنی مردوویەك و هەڵكەندنی گۆرەكەی، تەنێكی رەقیان دۆزیوەتەوە، كە بریتی بووە لە كۆنە كووپەیەك، دوای دەرهێنانی دەركەوت پڕ بووە لە دراوی كۆنی زیوی.

دوای حیسابكردنی ژمارەی دراوەكان، 1100 دراو بووە، خەڵكەكە هەواڵیان بە پۆلیس داوە و ئەوانیش بە هاوەڵیی فەرمانبەرانی مۆزەخانە گەیشتوونەتە شوێنی دۆزینەوەكە، ئێستە ئەو فەرمانبەرانە سەرقاڵی دیاریكردنی تەمەن و سەرچاوە و گرنگیی مێژوویی ئەو دراوانەن.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل