قاوە تەمەن درێژ دەكات

:: PM:11:00:04/12/2024 ‌

یەكێك لە زیاترین ئەو خواردنەوانەی لە سەرانسەری دنیا لەپاڵ چا دەخورێتەوە، قاوەیە، كە بەهۆی ئەو كافایینەی تیایەتی وەك وریاكەرەوەیەك كار دەكات و چالاكی و هێز بەو كەسە دەبەخشێت كە بەردەوام بە رێژەیەكی ئاسایی دەیخواتەوە، بەتایبەتی بەیانیان.

توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات خواردنەوەی قاوە چەندان سوودی تەندروستی هەیە، توێژەرانی چین گوتیان، خواردنەوەی دوو بۆ سێ كووپی رۆژانە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخاینەكان كەم دەكاتەوە، وەك دڵ و سەكتەی مێشك و جۆری دووەمی شەكرە.

پرۆفیسۆر جاستن ستیبینگ دەڵێت، قاوە چەندان مادەی خۆراكی بەسوودی تیادایە وەك ڤیتامین بی و كانزای وەك پۆتاسیۆم و مەنگەنیز و مەگنسیۆم، جیا لە دژەئۆكسێنەر كە خانەكان لە تێكچوون دەپارێزێت، زیاتر لەوەی لە میوە و سەوزەدا هەیە، بەگشتی قاوە بۆ ئەوانە باشە:

*تەندروستیی دڵ، كاتێك مەترسیی نەخۆشییەكان دڵ و سەكتەی مێشك كەم دەكاتەوە، تەنانەت بۆ ئەوانەش خراپ نییە كە ناڕێكی لێدانی دڵیان هەیە.  

*لە نەخۆشی شەكرە دەتپارێزێت، توانای لەش بۆ چارەسەركردنی گلوكۆز باشتر دەكات، بەوەش لەو نەخۆشییە دەتپارێزێت.

*جگەر دەپارێزێت، ئەنزیمەكانی جگەر رێك دەخات و مەترسیی تووشبوونی جگەر لە ریشاڵبوون و شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.

*لە شێرپەنجە دەتپارێزێت، مرۆڤ لە هەندێك جۆر شێرپەنجە دەپارێزێت، وەك قۆلۆن و رێكە و منداڵدان و ریخۆڵە.

مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دەمار كەم دەكاتەوە، وەك پاركنسۆن و ئەلزەهایمەر.

*بۆ تەندروستی مێشك باشە، ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی و خۆكوشتن كەم دەكاتەوە.

*تەمەن درێژ دەكات، دەركەوتووە خواردنەوەی قاوە بۆ ماوەی 12 بۆ 13 ساڵ، مەترسیی مردن كەم دەكاتەوە، ئەوەش بەهۆی هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی كە پێشتر باس كران. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل