مه‌لا محه‌مه‌د شه‌ڵماشی نووسه‌ر و كه‌سایه‌تیی ئاینی و نیشتمانپه‌روه‌ری ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا له سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
مه‌لا محه‌مه‌د خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌ڵام هه‌ر له گه‌نجییه‌وه هاتووه‌ته باشووری كوردستان، ئه‌و یه‌كێكه له‌و مه‌لا ده‌گمه‌نانه‌ی كوردستان كه هاوشانی نووسین له بواری زانسته ئیسلامییه‌كاندا، بواره‌كانی تری وه‌رگێڕان و ڕۆمان و فه‌رهه‌نگ و كه‌له‌پووری فه‌رامۆش نه‌كردووه. ئه‌و به زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستاندا سووڕاوه‌ته‌وه و له‌لای مه‌لا و كه‌سایه‌تییه ئایینییه به‌ناوبانگه‌كان، قۆناغه‌كانی خوێندنی حوجره‌ی بڕیوه و بووه‌ته مه‌لا.
له ساڵانی هه‌شتاكاندا رۆمانه‌كانی "خه‌رمان لۆغه" و "بێنه‌وایان"ی له فارسییه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕا، ئه‌و دۆستێكی نزیكی دكتۆر قاسملوو بووه و بنه‌ماڵه‌كه‌یشی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ر بوون و له ریزه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستاندا خه‌باتیان هه‌بووه.
تیشكی مینبه‌ر، ده‌نگی مینبه‌ر، وتاری ره‌مه‌زان، كۆڕی ئامۆژگاری، مه‌جلیسی ئامۆژگاری، ئاوێنه مه‌سنه‌وی جه‌لاله‌ین رۆمی، شه‌رحی سه‌بعه‌ی موعه‌له‌قه، دیمه‌نی مه‌رگ، سه‌وزه و میوه‌ی شه‌فابه‌خش، هه‌گبه‌ی شه‌ڵماشی، ئێش و ئازاره‌كانی مه‌لا سه‌دره‌دین، داستانه‌كانی قورئان، با سه‌رله‌نوێ پێغه‌مبه‌ر بناسین، ته‌رجومه‌ی فه‌تحولڕه‌بانی شێخ عه‌بدولقادر گه‌یلانی، به‌شێكی ترن له به‌رهه‌مه‌كانی مه‌لا محه‌مه‌د شه‌ڵماشی.
مه‌لا محه‌مه‌د شه‌ڵماشی ماوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وروپا كۆچی كرد، به‌ڵام دواتر گه‌ڕایه‌وه باشووری كوردستان و له سلێمانی نیشته‌جێ بوو.
مسته‌فا شه‌ڵماشی كه‌سایه‌تیی سیاسیی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له رێبه‌رانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كه له ئه‌وروپا ده‌ژیت، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، مه‌لا محه‌مه‌د براگه‌وره‌ی بووه و له هه‌مان كاتدا سه‌رپه‌رشتیی ته‌واوی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی كردووه. كۆچی دوایی مه‌لا محه‌مه‌دی به كۆستێكی گه‌وره ناو بردووه.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه كه مه‌لا محه‌مه‌د كه‌سێكی زۆر زانا بووه چ له زانستی ئاینی، چ ئه‌ده‌بی و چ كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری، زیاتر له 30 كتێبی نووسیوه یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
مسته‌فا شه‌ڵماشی باسی له‌وه كردووه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ته‌رمی خوالێخۆشبوو به‌خاك دێته سپاردن و رێوڕه‌سمی پرسه‌كه‌یشی ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ، له مزگه‌وتی عومه‌ر بن خه‌تابی سلێمانی كه به مزگه‌وتی ئیسكانیش ناسراوه به‌ڕێوه ده‌چێت.