كه‌شناسێك له كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌ورانه‌ی كه له سنووری ئاسمانی سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر ده‌ركه‌وتن بۆ تێكدانی كه‌شوهه‌وا و باران له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ له ئاسمانی سلێمانی چه‌ند هه‌ورێك له شێوه‌ی نامۆ بینران، پشتیوان ئیبراهیم کە كه‌شناسه؛ نووسیویه‌تی، ئه‌و هه‌ورانه‌ی له ئاسمانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بینران به گازی "كیمیتریل" ناوده‌برێن به زۆری له كاته‌كان یان وه‌رزی باران ده‌ڕژێنرێت له‌لایه‌ن وڵاتانی باڵاده‌ست یان وڵاته زلهێزه‌كان بۆ تێكدانی شه‌پۆله‌كانی باران بڵاوه‌ی پێ ده‌كرێت بۆ تێكدانی كه‌شوهه‌وا.
ئه‌و باسی له‌وه كردووه، سیستمی جیهانی هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه‌یه وشكه‌ساڵی له هه‌موو جیهان دورست بێت، زه‌وی گه‌رم بكات تا خه‌ڵك برسی بكات ئه‌و خواردنه ساخ بكاته‌وه كه خۆی به‌رهه‌می ده‌هێنێت.