نیویۆرک تایمز: شەڕی ئەم جارەی سووریا نەخشە دەگۆڕێت

:: PM:05:44:06/12/2024 ‌

لە نوێترین ڕاپۆرتدا لەسەر ململانێ و شەڕی ئەم دواییەی سووریا كە "ساموێل گرانادۆس و ڤیڤیان یی" نووسەری جیۆپۆلەتیكی بە ناونیشانی "دیسانەوە شەڕ لە سووریا نەخشەیەکی نوێی هەیە" لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریكی بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بۆ ئەگەرەكانی دەرهاویشتەی شەڕەكە دەكات و پێشبینیی گۆڕانكاریی ڕیشەیی لەسەر گۆڕانی نەخشەی ناوچەكە دەخاتە ڕوو. "وشە" ڕاپۆرتەكە وەكوو خۆی بڵاو دەكاتەوە:

پێش ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک، هێزە یاخیبووەكانی سووریا، لە هێرشێکی خێرادا دەستیان بەسەر بەشێکی زۆری باکوری ڕۆژئاوای سووریادا گرت لە چنگی حکوومەتی سوورییان دەرهێنا، ئەمەش ئەو شەڕە ناوخۆییەی هەڵگێرایەوە کە  وەک گۆمی مەنگ وەستابوو. دوای ئەوەی زۆربەی شاری حەلەب و فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکانی و زۆرێک لە شارۆچکە و گوندەکانیان گرت، ڕۆژی پێنجشەم هێزەکانی حکوومەتیان لە ڕۆژئاوای شاری حەما دەرکر کە پێشتر هەرگیز حەما نەکەوتبووە دەستی یاخیبووان. هێرشەکە پاش ماوەیەک لە  هێمنی ڕووی دا.

لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە نەخشەی ناوچەی سووریا تاڕادەیەکی زۆر بە بەستوویی مابووەوە: حکوومەتی بەشار ئەسەد زاڵ بوو بەسەر بەشێکی زۆری وڵاتەکەدا، لە کاتێکدا کۆمەڵێک لایەنی دیکە پارچەی جیاوازی خاکەکەیان بەدەستەوە بوو.

لە شەڕی ناوخۆی سووریا کە نزیکەی ١٤ ساڵە بەردەوامە کێ شەڕ لەگەڵ کێ دەکات:

١-هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن
خاکەکەیان بچووک بووبووەوە تا پێشڕەوییەکانی ئەم هەفتەیە.
ئەو شوێنانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە کۆنترۆڵ دەکرێن.
شەڕەکە لە ساڵی ٢٠١١ سەریهەڵدا دوای ئەوەی ئەسەد بە شێوەیەکی دڕندانە ناڕەزایەتییەکانی دژە حکوومەتی سەرکوت کرد. لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا، یاخیبووان - کە هەردوو ئیسلامی توندڕەو و میانڕەویان لەخۆ گرتبوو - توانیان زۆربەی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە بگرن و فراوانتر بوون لە ناوچەی دیکەش. تا ساڵی 2014 نەک تەنها لانکەی هێزەکەیان لە باکوری ڕۆژئاوا، بەڵکو ناوچەکانی باکوری حەما و ڕۆژهەڵاتی دیمەشق و باشووری ڕۆژهەڵاتی نزیک سنووری ئیسرائیل و هەروەها گوندەکانی سەر فورات لە پارێزگای حەسەکە، تا باکوری ڕۆژهەڵات چوون.
پاشان سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٤ و بڕیاری ڕووسیا لە ساڵی دواتردا بۆ پێدانی پاڵپشتی سەربازی ئەسەد. دەوڵەتی ئیسلامی بەناو خەلافەتەکەی فراوانتر کرد بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە هەمان کاتدا زاڵبوون بەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیادا ئەو گروپە یاخیبووانەی تری ناچار کرد بە پاشەکشە کە شەڕی ئەسەد دەکەن لە ساڵی ٢٠١١ەوە. تا ئەمساڵ ئەو هێزانەی ئۆپۆزسیۆن جگە لە بەشێک لە باکوری ڕۆژئاوا هیچیان بەدەستەوە نەبوو تا دوایین هێرشەکانیان هەفتەی ڕابردوو دەستی پێ کرد.

٢-هێزەکانی حکوومەت و هاوپەیمانان
ساڵانێک لەمەوبەر ململانێکان لە بەرژەوەندیی ئەوان گۆڕابوو - بەڵام ئێستا پاشەکشە دەکەن.
ئەو شوێنانەی کە لەلایەن حکوومەتی سووریا و هاوپەیمانەکانیەوە کۆنترۆڵکراون  و کۆنترۆڵی هاوبەش لەگەڵ کورد
سەرەڕای سەرکەوتنە سەرەتاییەکانی یاخیبووان، هێزەکانی لایەنگری ئەسەد لەنێویاندا نەک تەنها سەربازی سووریا بەڵکو چەکدارانی نێردراوی ئێران و میلیشیای لبنانی حزبوڵڵای لبنانی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت توانیان لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا خاکی زیاتر بگرنەوە دوای ئەوەی زنجیرەی ڕووداو ململانێکانیان لە بەرژەوەندییاندا بوو. سەربازانی لایەنگری حکوومەت بە هاوکاری هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا حەلەبیان کۆنترۆڵکردەوە دوای شەڕێکی چوار ساڵە کە لە ساڵی ٢٠١٦ کۆتایی هات. ئەسەد گەڕایەوەو کۆنترۆڵی زۆرێک لە شارۆچکەکانی بەدرێژایی ڕووباری فورات کەوتەدەست. وە پێشڕەوی هێزەکانی بۆ سەر باکوری ڕۆژئاوای سووریا لە ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی لە پارێزگای ئیدلب گۆشەگیر کرد و ململانێکانی گەیاندە  دۆخێکی چەقبەستووکە تا هەفتەیەک لەمەوبەر بەردەوام بوو ئەو دۆخە بەردەوام بوو.

٣-دەوڵەتی ئیسلامی
سەردەمانێک یەک لەسەر سێی سووریای بەدەستەوە بوو.
ئەو شوێنانەی کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوە کۆنترۆڵ کران
شەڕی ناوخۆی سووریا، لەگەڵ پەرەسەندنی نائارامی لە عێراق، ڕێگە خۆشکەربوون بۆ دەوڵەتی ئیسلامی کە  گەشەبکەن هەم لە عێراق و هەم لە  سووریا لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤دا حوکمڕانی خەڵافەتەکەیان بسەپێنن  ئەم گروپە راڤەکردنێکی خوێناوی و توندڕەویان هەبوو بۆ ئیسلام لە ساڵی ٢٠١٥دا گروپەکە سێیەکی خاکی سووریا و نزیکەی لەسەدا ٤٠ی عێراقی بەدەستەوە بوو و شاری ڕەقەی باکوری سووریا پایتەختی ئەو گروپە بوو.
بەڵام هاوپەیمانییەکی ڕۆژئاوایی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هەزاران بەهێرشی ئاسمانی ئەو گرووپەی کردە ئامانج و هێزە کوردییەکانیش بە پشتیوانی ئەمریکا لە کۆتاییدا دەوڵەتی ئیسلامییان لە بەشێکی زۆری باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا شکستپێهێنا. هەروەها هێزەکانی لایەنگری ئەسەد لە ناوچەکانی دیکەشدا ئەو گرووپەیان پآشەکشە پێکرد، لە هەمانکاتدا سوپای عێراق لە عێراق شەڕی لەگەڵدا دەکرد. لەساڵی ٢٠١٨ زۆربەی قەڵەمڕەوەکەی لە  دەستدا  جگە لە بنتی بچووک بچووک.

٤-هێزەکانی سەرکردایەتی کورد
دەستیان بە  سەرناوچەکانی دەوڵەتی ئیسلامی وەرگرت، بەڵام خاکی دیکەیان لە  دەستدا بە هۆی ئەو هێزانەی کە تورکیا پاڵپشتییانی دەکرد.
ئەو شوێنانەی کە کورد کۆنتڕۆڵی کرد
کۆنترۆڵی هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی سووریا
هێزەکانی کەمینەی نەتەوەیی کوردی سووریا بوونە هاوبەشی سەرەکیی ئەمریکا لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی. دوای ئەوەی ئەو گرووپە توندڕەوە لە بەشێکی زۆری وڵاتدا شکستی هێنا، هێزەکانی سەرکردایەتی کورد کۆنترۆڵی شارۆچکەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتیان کردو ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمیان بەدرێژایی فورات دروستیان کرد. بەڵام سەرەڕای شکستپێهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی، هێشتا شەڕڤانانی کورد ناچاربوون لەگەڵ دوژمنە دێرینەکەیان لەودیو سنوورەوە کە تورکیایە لە پەیوەندییەکی ئاڵۆزدا ململانێ بکەن تورکا وەک بزوتنەوەیەکی جوداخواز تەماسای دەکرد.
لە ساڵی 2019 ترامپ سەرۆکی تورکیا هێزەکانی ئەمریکای لە باکوری سووریا دوورخستەوە و وازی لە هێزەکانی سەرکردایەتی کورد هێنا و دەرگای بەڕووی هێزەکانی تورکیا کردەوە بۆ دەرکردنیان لە ناوچەکانی سەر سنووری باکور. لە پیناوی خۆپارێزی لە تورکایا هێزەکانی سەرکردایەتی کورد ڕوویان لە دیمەشق کرد و =هێزەکانی ئەسەد بۆ گەڕانەوە بۆ بەشێک لە باکوری سووریا، کە لەو کاتەوە پێکەوە بوونیان هەیە. ئێستاش کورد بەشێکی زۆری باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریای لە ژێردەستدایە.

٥-ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا
بەشێک لە ناوچەی سنووری باکوری لە دەستی هێزەکانی سەرکردایەتی کورد وەرگرت

ئەو شوێنانەی کە لەلایەن ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیاوە کۆنترۆڵ دەکرێن
لە سەرەتای شەڕی ناوخۆوە سوپای تورکیا چەندین دەستێوەردانی سەربازی لەودیو سنوورەوە بۆ ناو سووریا ئەنجاومداوە، کە زۆربەیان دژی هێزی کوردەکانی سووریایە، کە تورکیا بانگەشە ئەوە دەکات کەپەیوەندیدارن بە بزووتنەوەیەکی جوداخوازی تیرۆریستی لە تورکیا، کەپارتی کرێکارانی کوردستانە. ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە ساڵانی ٢٠١٦-٢٠١٧، ٢٠١٨ و ٢٠١٩  بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارۆچکە و گوندانە بوو کە شەڕڤانان پێشتر بەدرێژایی سنووری باکور دەستیان گرتبوو. ئێستا تورکیا بەشێوەیەکی کاریگەر ئەو ناوچەیە کۆنتڕۆڵ کردووە، لەوێ خزمەتگوزاری گشتی دابین دەکات و دراوەکەی بەشێوەیەکی ڕۆتینی بەکار دەهێنرێت.



وشە - تایبه‌ت