عێراق و ئێران و سووریا لەبارەی شەڕەكەوە بڕیاریان دا

:: PM:08:43:06/12/2024 ‌

لە كۆبوونەوەیەكی باڵای هاوبەشی نێوان وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سووریا و ئیران، لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی هاوبەشی ئاڵنگارییە نوێیەكانی لە سووریا ڕوو دەدەن ڕێك كەوتن.

ئەمڕۆ هەینی، شەشی كانوونی یەكەم، پاش كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران و سووریا لە بەغدا، بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە و تێیدا لەسەر چەند خاڵێك لەبارەی دۆخی ئێستەی سووریا و ئەو ئاڵنگارییە نوێیانە ڕێك كەوتن.

وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵات لەسەر ئەوە كۆك بوون، ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت، ئەگەری هەیە پەل بكێشێت بۆ وڵاتانی تر، بۆیە پێویستە مەترسییەكە لە شوێنی خۆیەوە ڕابگرن و سەقامگیریی هەرسێ وڵات بپارێزن.


وشە - تایبه‌ت