دایكی هونەرمەندێكی گەورەی كورد كۆچی دوایی كرد

:: AM:09:31:07/12/2024 ‌
مەحسوون قرمزی هونەرمەندی باكوری كوردستان رای گەیاند دایكم كۆچی دوایی كرد.

مەحسوون قرمزی لە فەیسبووك پۆستێكی كردووە و دەڵێت، دایك كۆچی دوای كرد و ئەمڕۆ پرسەكەی لە مزگەوتی سەڵاحەدین ئەیوبیە لە دیاربەكرە.

سێ‌ ڕۆژ پێش كۆچی دوایی دایكی مەحسوون قرمز گول گوتی، زۆر دڵتەنگم چونكە دایكم تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بووە و ئیتر كوڕەكەی خۆی ناناسێتەوە.

باس لەوەش كرد، دڵنیام ئەگەر ڕۆژێك دایكم بمرێت، بۆ هەمیشە منداڵەكەی ناخم دەمرێت، جێی باسە دایكی ئەو هونەرمەندە خەڵكی ئامەدی باكوری كوردستانە و هەر لە زێدی خۆیشی بەخاك هاتە سپاردن.



وشە - رامیار جەواد