سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیژنە تەناهییەكانی هەولێری راسپاردووە كە هەر پاڵاوگەیەك پابەندی رێنوێنییە ژینگەییەكان نەبێت، پێویستە دابخرێت و خاوەنەكەیشی بگیرێت، بۆ ئەمەیش چاوپۆشی لە هیچ كەسێك ناكرێت.
بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەنی ئاسایش و پۆلیس و لیژنەكانی قایمقامیەت و لایەنە پێوەندارەكانی ژینگە راسپێردراون دەست بە هەڵمەتێك بكەن بۆ مەبەستی بەدواداچوون بۆ كاری پاڵاوگەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر و هەر پاڵاوگەیەكیش پابەندی رێنوێنێیەكان نەبێت دادەخرێت و خاوەنەكەیشی دەگیرێت.
بەپێی بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەت، دەبێت هەموو پاڵاوگەكان پابەندی رێنوێنییە ژینگەییەكان بن، بە پێچەوانەوە دادەخرێت و خاوەكەیشی دەگیرێت.
هەفتەی رابردوو، ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە كە چەند پاڵاوگەیەك لە سنووری هەولێر بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنوێنییە ژینگەییەكان داخران و خاوەنەكانیشیان گیران.
ئاسایش روونی كردبووەوە، بەهۆی ئەوەی ئهو پاڵاوگانه به دانانی پاڵاوگهی دووهم له ناو پاڵاوگهكانی خۆیان، جۆره گازوایلێكی كوالێتیی نزمیان بهرههم دههێنا و له كاتی بهرههمهێنانیدا جۆره گازێكی ژههراوی دهخاته ژینگهوه كه زۆر زیانبهخشه، بهم هۆیهوه ژمارهیهك پاڵاوگه كه پابهندی ڕێنوێنییهكان نهبوون، خاوهنهكهی یان بریکارەکانیان گیراون و پاڵاوگهكانیش داخران.
ئەم بڕیارەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە كاتێكدایە ماوەیەكە ژینگەی هەولێر بەهۆی كاری ئەم پاڵاوگانەوە پیسبوونی بەخۆیەوە بینیووە، ئامانج لێی پاكبوونەوەی ژینگەی هەولێرە.