ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به‌ڕێوه چوو كه فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی تری هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، به‌شدارییان كردووه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران، دیسان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ئیسرائیلی كردووه.
كۆبوونه‌وه‌كه نائاسایی و له‌باره‌ی رووداوه‌كانی سووریا و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی سیاسی و ته‌ناهی و هه‌واڵگریی ئێرانه له ناوچه‌كه‌دا بووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حوسێن سه‌لامی و پێنج نوێنه‌ری په‌رله‌مان قسه‌یان كردووه، هه‌رچه‌نده هێشتا ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌كه به ته‌واوی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نوێنه‌رانی په‌رله‌مان بۆ میدیاكانی ئێران باسیان له به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی سه‌لامی كردووه.
گوته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان گوتوویه‌تی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران باسی له‌وه كردووه كه ئێسته گرووپه‌كانی به‌ره‌وی مقاوه‌مه سه‌ربه‌خۆن و له‌وه ده‌رچوون پێویستیان به پاڵپشتی هه‌بێت.
سه‌لامی له په‌رله‌مان دیسان هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێت، ''له پێگه و هێز و تواناكانی ئێران كه‌می نه‌كردووه و پلانی له‌ناوبردنی ئیسرائیل هێشتا به‌رنامه‌ی كارمانه.''
جێی باسه رووخانی به‌شار ئه‌سه‌د، گورزێكی كاریگه‌ر بووه دژی ئێران و به‌ره‌ی مقاوه‌مه و ئه‌و رووداوه زۆرترین زیانی بۆ كۆماری ئیسلامی بووه و ئه‌و وڵاته‌ی تووشی شۆكێكی سیاسی كردووه.