لە ماوەی چەند سەعاتی رابردوودا ڤیدیۆیەك سۆشیال میدیای تەنی، كە تیایدا كەسێك دەردەكەوێت و هاوشێوەی بەشار ئەسەدە و لە یەكێك لە شارە كوردییەكانی باكوری كوردستانە.
بەپێی كۆمێنتی هاتوو بۆ ڤیدیۆكە، هاوشێوەكەی بەشار ئەسەد لە شاری دیاربەكرى باکورى کوردستان بینراوە.
وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، كەسێك كە زۆر شێوەی لە بەشار ئەسەد دەچێت لە یەكێك لە دوكانەكان دێتە دەرەوە و دەچێتە شەقامەكە.
دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، ئەسەد و كەسوكارەكەی گەیشتنە رووسیا و مۆسكۆ مافی پەنابەری و مانەوەی پێدان لە وڵاتەكەیدا.
هاوكات كرملن رەتی كردەوە، كاتی گەیشتنی ئەسەد بە دیاریكراوی بۆ مۆسكۆ ئاشكرا بكات و ئاماژەیشی داوە كە لە ئێستەدا هیچ گفتوگۆیەكی نوێ و یەكتربینینێكی نوێ لە نێوان پوتن و ئەسەد رووی نەداوە.