بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری كە بۆ گشت وەزارەتەكان و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت كراوە و داوا كراوە، لە ماوەی 15 رۆژدا و بێ دواكەوتن، ئەو فەرمانبەرانەی كە تا رێكەوتی 2025/12/31 تەمەنی یاساییان دەبێتە 60 ساڵ بە لیستێك رەوانەی وەزارەت بكرێت.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە دوێنی دووشەم نۆی كانوونی یەكەمی 2024 گشتاندنی پێ كراوە، واژووی ئاوات جەناب نووری وەزیری وەزارەتەكەی بەسەرەوە و وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە هاتووە، لەبارەى ئەو فەرمانبەرانەی لە یاسای راژەی سەربازی و شارستانین و تاكو رێكەوتی 31/12/2025 ماوەی تەمەنی یاساییان دەبێتە 60 ساڵ لەسەر میلاكتان بۆمان رەوانە بكەن بەپێی خشتەی هاوپێچ.
لە گشتاندنەكەدا كە ئامانجەكەی دیاری نەكراوە هاتووە، لە ماوەی 15 رۆژ دوای گشتاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بێ دواكەوتن ناوەكان رەوانەی وەزارەت بكرێت.
هەرچەندە گشتاندنەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هیچ ئامانجێكی لە پڕۆسەكەدا روون نەكردووەتەوە، بەڵام لەوەدەچێت بە مەبەستی خانەنشینبوونیان بێت، بەوپێیەی تەمەنی یاسایی خانەنشینبوون لە عێراق 60 ساڵە و هەوڵێك هەیە بكرێتە 63 ساڵ.