دوای ئەوەی لە چەند لاپەڕەیەكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەشێك لە دەزگا میدیا عەرەبییەكان دەنگۆیەك لەبارەی تەندروستیی سەرۆكی هەرێمەوە بڵاو كرایەوە، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم تەواوی دەنگۆیەكان رەت دەكاتەوە و رای دەگەیەنێت، كە سەرۆكی هەرێم بەشێوەیەكی ئاسایی ئەركەكانی جێبەجێ دەكات.
ئەمشەو سێشەم 10ی كانوونی یەكەمی 2024، دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری سەرۆكایەتیی هەرێم رای گەیاند، چه‌ند پێگه‌يه‌كى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌نگۆيه‌كيان لەباره‌ى ته‌ندروستيى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
روونی كردووەتەوە، لێره‌وه ڕای ده‌گه‌يه‌نين كه ئه‌و ده‌نگۆيانه له هه‌موو ڕاستييه‌كه‌وه دوورن و نێچيرڤان بارزانى به شێوه‌يه‌كى ئاسايى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات.