جدان عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا له هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر دواین گۆڕانكارییه‌كانی سووریا و باس له‌وه ده‌كات، ده‌رفه‌تێكی زۆرباش بۆ كوردی رۆژئاوا هاتووه‌ته پێشه‌وه و پێویسته پێكه‌وه كار بكه‌ن، به‌ڵام په‌یه‌ده ئاماده نییه له‌گه‌ڵ كورد كار بكات و ئه‌وان به فه‌رمانی قه‌ندیل ده‌جووڵێنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی سووریا یه‌كلا بووه‌وه و ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه كورد یه‌كگرتوو بێت، چیتان كردووه؟
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی رووی دا به‌ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد بوو، دوای ده‌یان ساڵ له ده‌ربه‌ده‌ری و سته‌می ده‌سه‌ڵاتی سووریا به‌رانبه‌ر به كورد، ده‌رفه‌تێكی مێژووییه بۆ كوردی سووریا، پێویسته هه‌مووان پێكه‌وه بین و پێشتریش ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه كورد پێكه‌وه بێت یه‌ك بن و یه‌ك شاند هه‌بێت بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی سووریا.
له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا هیچ ئاماده‌كارییه‌كتان كردووه بۆ دروستكردنی شاندی یه‌كگرتووی كوردی؟
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئێمه ئاماده‌كارییان له‌وباره‌یه‌وه كردووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به زووترین كات كاری خۆمان بكه‌ین و له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌ش قسه بكه‌ین، هه‌رچه‌نده سه‌رۆكایه‌تیی ئێمه په‌یه‌ده‌یان بینیبوو، بۆ ئه‌وه‌ی شاندێكی كوردی ئاماده بكه‌ین له‌باره‌ی پرسی سووریا و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، نه‌ك هه‌ر لایه‌نێك و به‌جیا.
په‌یه‌ده هه‌ڵوێستی چییه له‌گه‌ڵ ئێوه و دروستكردنی یه‌ك شاندی كوردی؟
ئه‌وان ئه‌وه‌یان ناوێت، په‌یه‌ده ته‌نیا گوێ بۆ بڕیاره‌كانی قه‌ندیل ده‌گرێت و بڕیاری قه‌ندیلیش روونه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ كار بكه‌ن، نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ كورد كار بكه‌ن و كوردیان ناوێت، ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه خه‌بات بۆ كورد ده‌كه‌ین، به‌ڵام راست ناكه‌ن، په‌یه‌ده‌ش به‌هۆی بڕیاری قه‌ندیل نا‌وێرن هیچ بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئێمه كار بكه‌ن.
ده‌توانن شاندێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده دروست بكه‌ن؟
ئێمه ده‌توانین، به‌ڵام ئه‌وان نایكه‌ن و ئاماده نین، قه‌ندیل هه‌موو شتێكی تێكداوه و نایه‌وێت ئه‌وه بكرێت، ئه‌وان هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن و ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك درێژ ده‌كه‌ن جگه له كورد، ئه‌وان به‌س چه‌ك و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت باكیان به هیچ نییه، داخوازیی ئێمه هه‌میشه ئه‌وه بوو كه پێكه‌وه بین، فڕه‌نسییه‌كان به ئێمه‌یان گوتووه كه ئه‌مه‌ریكاش هه‌مان رای هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد پێكه‌وه خۆیان بۆ گفتوگۆی دیمه‌شق ئاماده بكه‌ن.
رازی نه‌بوونی په‌یه‌ده له‌سه‌ر قسه‌ی قه‌ندیل مه‌ترسییه؟
ته‌نیا په‌یه‌ده ئاماده بێت، ئێمه ئاماده‌ین و رێككه‌وتن ئاسانه و ده‌توانین جێبه‌جێی بكه‌ین، ده‌توانین له كه‌مترین خاڵدا رێك بكه‌وین، په‌یه‌ده هیچ كات ئاماده‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه نییه، ئه‌مه‌ش زیانه بۆ كورد ئه‌گه‌ر بێت و رێككه‌وتن نه‌بێت، كورد تووشی زیان نابێت، قسه‌ی كۆتایی قه‌ندیل ئه‌وه‌یه رازی نابن، په‌یه‌ده‌ش كارێكی خراپ ده‌كات، كوردستان له پێش هه‌موو شتێكه‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وه‌ك ئایدۆلۆجیای خۆیان خه‌بات بكه‌ن نه‌ك بۆ دۆزی كورد.
بۆچی قه‌ندیل ده‌ڵێت ئێمه خه‌بات بۆ كورد و كوردستان ده‌كه‌ین، به‌ڵام دژی كوردن و رێككه‌وتن ناكه‌ن؟
تا پێش گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان وایان ده‌گوت، به‌ڵام دوای گرتنی ئۆجه‌لان ئه‌و قسه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه و پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن جگه له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد، قه‌ندیل بۆ دۆزی كوردی كار ناكات، بوونی خۆی و نه‌بوونی هیچ كه‌سێكی تر، قه‌ندیل خه‌بات بۆ چه‌ك ده‌كات، ئه‌وان پێشتر ده‌یانه‌وت یه‌كگرتنی چوار پارچه‌ی كوردستان، به‌ڵام ئێسته ئه‌وه ناڵێن و سیاسه‌تی جیایان هه‌یه، ده‌یانه‌وێت ته‌نیا خۆیان هه‌بن و هیچ لایه‌نێكی تر نه‌بێت.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی