به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشووی سووریا دوای رووخانی رژێمه‌كه‌ی یه‌كه‌م په‌یامی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێ، ئێسته له رووسیایه و دوایین كه‌س بووه وڵاته‌كه‌ی جێهێشتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی كانوونی یه‌كه‌م، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشووی سووریا په‌یامێكی دوای رووخانی رژێمه‌كه‌ی له سووریا بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێ، له به‌ره‌به‌یانی هه‌شتی ئه‌م مانگه‌دا وڵاته‌كه‌ی جێهێشتووه و دوایین كه‌س بووه كه به‌ره‌كانی جه‌نگی چۆڵ كردووه.
ئه‌و ده‌ڵێ، كه ئێسته له رووسیایه. به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی تری به دۆخی سووریا نه‌داوه و ته‌نیا گووتوویه‌تی پێش رووداوه‌كان هه‌وڵی رۆیشتنی دانه‌نابوو.
رۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه گرووپی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سووری هێرشیان كرد و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دیمه‌شق گیرا دوای ئه‌وه‌یش رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به ته‌واو رووخا.