خەڵكی ناسرییە ڕێگە لە ئاهەنگێكی "رەحمە ریاز" دەگرن لە شارەكەیان بەڕێوە بچێت.
بڕیار بوو بەهۆی سەری ساڵەوە هونەرمەندی دیاری عێراق رەحمە ریاز ئاهەنگێك لە ناسرییە رێكبخات، بەڵام پێش دەستپێكردنی ئاهەنگەكە، خەڵك ناڕەزاییان دەربڕی.
خەڵك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كردیان بەهەرا كە چۆن ئاهەنگێكی وا بەڕێوە دەچێت و لە رووی كۆمەڵایەتییەوە لەگەڵ خەڵكی ناسرییە ناگونجێت.
بەوەش نەوەستان، خەڵك واژوویان كۆ كردەوە و گوتیان ڕەسەنایەتیی شارەكە و شوناسی كولتووری و بەها كۆمەڵایەتی و ئاینییەكان بە درێژایی مێژوو، ڕێگەی بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە ئاهەنگانە نەداوە.
لەبەر زۆریی ناڕەزایەتی و زاڵبوونی ئەم عەقڵە لە ناسرییە، رەحمە ناچار بوو ئاهەنگەكەی هەڵبوەشێنێتەوە.