فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و شاره‌زای بواری سه‌ربازیی، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر پرسی یه‌ك پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و باس له‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره هه‌یه و پێشی وایه، كاركردنی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك هه‌رێم و یه‌ك پێشمه‌رگه قورس و ئه‌سته‌م نییه.
ئه‌وه‌ی كه گرنگه بكرێت بۆ یه‌ك پێشمه‌رگه له كوردستان چییه؟
ئه‌وه‌ی پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه بكرێت، هه‌رچی هێز هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان له پێشمه‌رگه‌وه هه‌تا هه‌ر هێزێكی تری ته‌ناهی، پێویسته له هه‌رێمی كوردستان یه‌كبخرێت و چیتر هێزی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان له ژێر فه‌رمانی كه‌س و لایه‌ن ده‌ربچێت و هه‌موو یه‌ك هێز بێت و نیشتمانی بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه كه هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه هه‌نگاو بنێت.
له رابردوودا هه‌نگاو بۆ ئه‌وه نراوه؟
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووه‌وه تا ئێسته باس له یه‌كخستنی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، پرۆسه‌ی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه له ساڵی 1992 ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌وكاته‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بوو، وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه دروست بوو، دواتر له‌شكری یه‌ك و دوو دروست بوو، دواتر جیابوونه‌وه، هه‌تا هی هێزه بچووكه‌كانیش جیابوونه‌وه و دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو هێزی ده‌سه‌ڵاتدار، دواتریش ساڵی 1998 رێككه‌وتنی واشنتن بوو و حكوومه‌ت ورده ورده یه‌كی گرته‌وه، دواتریش دواین وه‌زاره‌ت یه‌كی گرت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوو، دوای رێككه‌وتنی مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی له 2009 ئه‌وه پرۆسه‌ی دووه‌می یه‌كخستنی پێشمه‌رگه بوو، بڕیار بوو زوو یه‌كبگرن، به‌ڵام به‌خاوی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌وه‌ی باس له یه‌كگرتنی پێشمه‌رگه ده‌كرێت تا ساڵی 2026، ده‌گاته ئه‌نجام؟
به‌ڵێ، وه‌زاره‌تی پیَِشمه‌رگه ده‌ڵێت تا كۆتایی 2026 هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه یه‌كده‌خه‌ین، ئێسته هه‌ندێك هێز یه‌كخراون، به‌ڵام هێزیش ماوه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت كه هێزی یه‌كه‌ی 70 و 80یه، بڕیار دراوه ئه‌و دوو هێزه بكرێنه دوو فه‌رمانده‌یی ناوچه‌یی، فه‌رمانده‌ی ناوچه‌یی یه‌ك و دوو.
سەرۆك بارزانی باسی له‌وه كرد یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك هه‌رێم و یه‌ك پێشمه‌رگه، ئه‌مه ئه‌سته‌مه كاری بۆ بكرێت؟
نه‌خێر، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه چیتر پێویستیان به‌وه نییه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات هێزیان ناوێت، ئه‌وكات حكوومه‌ت یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك پێشمه‌رگه و یه‌ك هه‌رێم دروست ده‌بێت.
كاتێك كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی یه‌ك پێشمه‌رگه چی روو ده‌دات؟
هه‌موو ده‌وڵه‌تداری و حوكمڕانییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت حوكمێكی ره‌شید بكات، تێكڕای به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت له خزمه‌تی خه‌ڵك بكات، ده‌بێت هێزی چه‌كداری له ده‌وڵه‌تداری ره‌شیددا گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی حزبی نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌و هێزه چه‌كداره به هه‌موو هێزه‌كانه‌وه له خزمه‌تی وڵات و نیشتمان بێت و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نیشتمان بكات، جیاوازیی نه‌كات له نێوان ره‌نگ و لایه‌نه‌كان و ئه‌و وڵاته بپارێزێت به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی