بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا گرتنی تۆمەتبارێكی راگەیاند، كە هاووڵاتییەكی كوشتبوو، ئەو ددانی بە تاوانەكەیدا ناوە.
وەك لە روونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار(ع ، ح ،ع) مان دەستگیر كرد، كە هەڵساوە بە كوشتنی هاوڵاتی (شوان سادق كارسووڵ) ناسراو بە (شوان مامە)، لە لێكۆڵینەوەی سەرەتای ددانی بە تاوانەكەیدا ناوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.