هاوشێوه‌ی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، هونه‌رمه‌ندانی كوردستان په‌یامی جیاجیایان بۆ ساڵی نوێی 2025 هه‌یه و هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ساڵی نوێ‌دا، پڕۆژه‌ی هونه‌رییان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی ته‌واویان بۆ بڕه‌خسێنرێ.
هونه‌رمه‌ند تارا ره‌سووڵ له‌باره‌ی هاتنی ساڵی نوێ ده‌ڵێت، له ساڵی نوێ ئاواتێكی گه‌وره‌م هه‌یه بێته دی، ئه‌ویش پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌رییه كه ده‌مه‌وێت له ساڵی نوێ ئه‌نجامی بده‌م، پڕۆژه‌كه كارێكی هونه‌رییه، پێویستی به لایه‌نی مادی و هاوكارییه‌كی باش هه‌یه.
ئه‌و پێی وایه له ساڵی 2024 هیچ جیاوازییه‌كی نه‌بینی، بۆیه هیوا ده‌خوازێ ساڵی 2025 ساڵی دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ بێت له ناوچه‌كه‌دا.
ره‌وا جه‌مال كه گۆرانیبێژێكی به‌توانا و لێهاتووه ده‌ڵێ، بۆ ساڵی نوێ پلانم هه‌یه دوو یا سێ كۆنسێرت بكه‌م، پشت به‌خوا چه‌ند به‌رهه‌مێكی سینگل و تراكیشم ئاماده‌یه و به‌نیازم له ساڵی نوێ بڵاویان بكه‌مه‌وه.
"ساڵی 2024 خێراترین ساڵی ته‌مه‌نم بوو، خۆشم نازانم چۆن ئاوا زوو رۆیشت، له‌م ساڵه‌دا كۆمه‌ڵێك هاوڕێ و دۆست و خۆشه‌ویستانم له ده‌ست دا، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی گه‌وره گرنگ له ناوچه‌كه روویان دا، به‌هیوام سه‌ركرده‌كانمان زۆر وریا و به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن"، ره‌وا جه‌مال وای گوت.
ده‌وه‌ن نه‌وزاد خانمه ئه‌كته‌رێكی شاری سلێمانییه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا توانیویه‌تی پێنج خه‌ڵات وه‌ربگرێ و ئاواتی ئه‌وه‌یه له ساڵی نوێ‌دا خه‌ڵاتی زیاتر به‌ده‌ست بێنێ.
هاوكات نزار ره‌واندزی كه هه‌میشه به گۆرانییه شاده‌كانی توانیویه‌تی دڵی جه‌ماوه‌ر خۆش بكات ده‌ڵێ، هه‌وڵ ده‌ده‌م له ساڵی نوێ زیاتر كاره هونه‌رییه‌كانم به‌ره‌وپێش بخه‌م. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی خێزانه‌كه‌م و كه‌سوكارم، هه‌وڵ ده‌ده‌م زیاتر په‌ره‌یان پێ بده‌م به‌پێی پێویست، چونكه خۆتان ده‌زانن من جگه له خێزانه‌كه‌م دوو به‌رپرسیاریه‌تی ترم له‌سه‌ره، یه‌كیان كاری كارگێڕی ده‌وامی فه‌رمییه‌كه‌م و كاره هونه‌رییه‌كه‌م، جا بۆیه ئه‌م دوو به‌رپرسیاریه‌تییه زیاتر كاتی لێ گرتووم".
بێریڤان سه‌ربه‌ست هه‌میشه له كاره‌كانی وه‌ك كه‌سێكی چالاك و به‌توانا ده‌ره‌كه‌وێت، له‌م راپۆرته‌دا ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی تر، ئاواتی خۆی خواست و گوتی، "ئاواتی من بۆ ساڵی نوێ ئه‌وه‌یه ئه‌و ئاواتانه‌ی له رابردوو هه‌م بوو نه‌هاتنه دی، له ساڵی نوێ بێنه دی و قه‌یرانی دارایی نه‌مێنێت".
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق