سبه‌ى ته‌مومژ ده‌بێت

:: AM:10:42:01/01/2025 ‌
کەشناسی هەرێم رای گەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد به‌  دوێنێ.

ئەمڕۆ چوارشەم كه‌شناسى راى گه‌یاند، شەپۆلی سەرما بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بە شەواندا زیاتر دەدابەزن، به‌ڵام ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە چەند ناوچەیەک نیمچەهەور دەبێت.

به‌ گوێره‌ى پێشبینییه‌كان، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندی ناوچە تەموموژ دروست دەبێت لە بەیانیاندا.

پله‌كانى گه‌رما به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بن:


هەولێر :١٧ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١٥ پلەى سیلیزى

دهۆک : ١٦ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ١٨ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٦ پلەى سیلیزى



وشە - وشه‌