هونەرمەند كەویار هادی ناسراو بە كەویار هەورامی، گۆرانییەكی هونەرمەند مەزهەری خالقی دەڵێتەوە.
كەویار هادی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەكی نوێی خۆی بڵاو كردەوە، وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كەویار گۆرانییەكی هونەرمەندی گەورە مەزهەری خالقی بە ناوی "لای لای نەمامی ژیانم" دەڵێتەوە.
كەویار هەورامی ساڵی 1999 لە هەڵەبجە لە دایك بووە و ساڵی 2010 بەشداریی پرۆگرامێكی تایبەتی منداڵانی بەهرەمەندی كرد بە ناوی تۆ نموونەی، لەو كاتەشەوە بەهۆی دەنگە تایبەتەكەیەوە توانیویەتی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات، بە ستایلێكی سوننەتی گۆرانی دەچڕێت و توانایەكی باشی لە گوتنەوەی گۆرانییەكانی هونەرمەندان مەزهەری خالقی، محەمەدی ماملێ و عەدنان كەریم هەیە.