هونەرمەندی دیاری كوردستان هانی موجتەهید نوێترین وێنەی خۆی بڵاو كردەوە و ساڵی نوێش لە خەڵكی كوردستان پیرۆز دەكات.
هانی كە بەشۆخ و شەنگییەكەی سەرنجی هەوادارانی رادەكێشێت، جارجار وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی بڵاو دەكاتەوە، بۆ وێنە نوێیەكەی هەوادارانی بۆی دەنووسن، ئەمساڵ لە ساڵی رابردوو گەنجتر و جوانتر بوویت.
هانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنەی خۆی بە ستایلی جلی كوردی بڵاو كردەوە و لە پۆستێكیشیدا دەڵێت، "ساڵی نوێ خۆشی و خۆشەویستی و خۆشگوزەرانی بێ كۆتاییتان بۆ بهێنێت، دڵتان پڕ بكات لە ئارامی و ژیانتان پڕ بكات لە ساتەوەختی جوان، ساڵی نوێتان پیرۆز بێت".
هانی لە ساڵی 1980 لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دایك بووە، لە قۆناغی سەرەتاییەوە هەر لەو شارە خوێندوویەتی، لە ساڵی 2000ەوە دەستی بە گۆرانیگوتن كردووە، لە ساڵی 2004 چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەكانی "ساندرێلا" و "دایك"، بەشداریی لە چەندان فێستیڤاڵی جیهانی كردووە و چەندان كۆنسێرتی لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان ئەنجام داوە.