نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق له لیژنه‌ى دارایی له چاوپێكه‌وتنێكى "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا له چوارچێوه‌ى بودجه و پشكى هه‌رێمى كوردستان و پێی وایە به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى روون و ئاشكرا دژایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و مووچه‌ى كردووه به چه‌كێك بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانى پێ لاواز بكات و پابه‌ندى بڕیاره‌كانى خۆى بكات.
بۆچی به‌غدا سیاسه‌تێكى خراپ بەرانبەر هه‌رێم ده‌كات، ماوه‌ى سێ ساڵه نه‌ك هه‌ر مووچه، بگره پشكى كوردستانیشى وه‌ك خۆى نه‌داوه؟
راستە چه‌ندان ساڵه بەغدا به‌و جۆره له‌گه‌ڵ هه‌رێم مامه‌ڵه ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پشكى كوردیشى دابێت به ناته‌واوى داویه‌تى، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه له یاساى بودجه هاتووه، سەرەڕای پشکی هەریم کوردستان لە بودجەی عێراقی فیدراڵ پەسند کرا، هەروەها داهاتی نەوت و نانەوتی رادەست کرا بە تایبەتی دوای بڕیاری دادگای پاریس، بە کورتی بڕیاردان بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بریارێکی سیاسییە نە کار بە دەستور دەکرێ نە یاسا و نە رێککەوتنی هەر دوو حكوومەت.
ئامانج له‌و كاره‌ى به‌غدا ده‌یكات چییه، ده‌یه‌وێت هه‌رێم چى بۆ بكات؟
به‌غدا به هیچ رازى نابێت تا ئه‌و كاته‌ى به‌ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر هه‌رێمدا نه‌سه‌پێنێت، بۆ ئه‌وه‌ش په‌ناى بۆ مووچه بردووه ده‌زانێت پرسێكى گرنگه و پێوەندی به ژیانى خه‌ڵك هه‌یه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه سیاسییه چ پێویست ده‌كات قووتى خه‌ڵك به‌كاربهێنیت و له‌و رێگه‌وه گوشاره‌كان بۆ سه‌ر حكوومه‌ت چڕ بكه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ریش ئابوورییه، چاره‌سه‌ركردنى ئاسانه، نه‌ك ئه‌وه چه‌ند ساڵه به‌و جۆره‌یه به‌تایبه‌ت له‌و دوو بۆ سێ ساڵه‌ى كه یاساى بودجه ده‌رچووه.
ته‌نها مووچه نییه، به‌غدا شایسته‌كانى تری هه‌رێمیش نادات كه خۆیان له په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنان و شایسته‌كانى تر ده‌بینێته‌وه؟
ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم به‌غدا چه‌ند ساڵێكه پاره‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان و وه‌به‌رهێنانى بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه، مووچه‌شى به ناته‌واویی ناردووه، به‌غدا به‌ته‌واوى ده‌ستى بۆ ئه‌وه بردووه كه ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به پاره‌وه هه‌یه له هه‌رێمى بگرێته‌وه، ئه‌و كه داواى رێككه‌وتن ده‌كات، ئه‌مه رێككه‌وتنه‌كانیه‌تى، كه یاساى بودجه‌ش هه‌یه، هیچ پێوه‌ى پابه‌ند نابێت و ئه‌وه ناكه‌ن كه له یاساكه هاتووه، ئه‌مه به‌ته‌واوى ئاشكرایه به‌غدا شه‌ڕى خۆى له رووى ئابوورى و داراییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم راگه‌یاندووه.
بەڵام له ماوه‌ى ساڵه‌كانى رابردووش كه یاسای بودجه هه‌بووه، به‌غدا به ته‌واوى پابه‌ند بووه؟
پشكى كورد دیاریكراوه، بۆ نمونه له سه‌ره‌تاوه %17 بوو، ئه‌وان وه‌ك خۆیان نه‌یانده‌نارد، دواتریش كه بۆ %12.67 كه‌م كرایه‌وه دیسانه‌وه به‌غدا ئه‌وه‌شى وه‌ك خۆى جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت نه‌ك هه‌ر سته‌م بگره به‌غدا ده‌یه‌وێت هه‌رێم رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپ بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى كه پرۆژه نه‌كرێت، گه‌شه‌سه‌ندن نه‌بێت، كار نه‌بێت و ژێرخانى ئابوورى نه‌بێت.
به‌پێى خشته‌یه‌ك كه بودجه‌ى 2004 تا 2021 ی تێدایه، به‌غدا له هیچ ساڵێكدا پشكى كوردى نه‌داوه ،بۆ نموونه ئه‌گه‌ر باسى ساڵى 2020 بكه‌ین بودجەی هه‌رێم كه‌متر له %1 بووه؟
به‌ڵێ زۆر راسته، له‌و ساڵه‌دا پشکی هه‌رێم له بودجه هه‌ر زۆر كه‌م بووه، ساڵ هه‌بووه %6 بووه وه‌ك ساڵى 2018، له باشترین حاڵه‌تدا %12.34 تێنه‌په‌ڕیوه، هه‌موو ئه‌وانه پێمان ده‌ڵێن نیازى به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم چۆنه و شه‌ڕه‌كه شه‌ڕى پاره‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێم پابه‌ندى خۆى بكات.
له‌باره‌ى پێشمه‌رگه چى، هه‌مان گرفت هه‌بووه؟
به‌ڵێ، له ماوه‌ى ساڵه‌كانى رابردوودا هه‌تا ئێستە پشكى پێشمه‌رگه له لایه‌ن به‌غداوه نه‌دراوه یان وه‌ك خۆى نه‌دراوه، ئه‌مه هه‌موو سته‌مه، هێشتا به‌غداش باسى ئه‌وه ده‌كات هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه.
وشە/ هۆشیار عەلی