بەخێوكەرانی كەر لە پارێزگای سەڵاحەدین دەڵێن، دابەزینی بەرچاوی لە ژمارەی كەرەكان لە سەرتاسەری پارێزگاكەدا هەیە، ئەوەیش دوای زیادبوونی خواست لەسەریان لە پارێزگاكانی دیكە، لە كاتێكدا ئەوانەی ئارەزووی ئاژەڵدارییان هەیە هۆشدارییان دا كە ئەم جۆرە ئاژەڵە مەترسی "لەناوچوون" لەسەرە. ئەوەش لە ئەنجامی گرنگی نەدان پێی لە چەند ساڵی داهاتوودا.
پارێزگای سەڵاحەدین بە ژینگەیەكی كشتوكاڵی و شوێنی سەوزایی و لادێی دەناسرێتەوە كە یارمەتیدەرە بۆ پشت بەستن بە كەر و ئەسپ بۆ لەوەڕاندن و گواستنەوە، بەڵام ئامارە نافەرمییەكان ئاماژە بەوە دەكەن تەنیا نزیكەی ٢٠٠ كەر لەو پارێزگایە هەیە.
مەحموود ئەكاب، بەخێوكەری كەر دەڵێت، لە پارێزگاكە بەهۆی ئەوەی ناوچەیەكی سروشتی گوندنشینی هەیە، خواست لەسەر كەر كەمبوووەتەوە، هەرچەندە پشت بە كەر دەبەسترێت لە پرۆسەی گواستنەوە لە ماڵەوە بۆ باخچەی میوە، هەروەها باركردنی چیمەن لەسەر پشتی ئەو بۆ گواستنەوەیان بۆ مەڕ و مانگاكان.
ئاماژە بەوەش دەكات، كەر دەكڕن و دەیفرۆشن، بەو پێیەی پشتیان پێ دەبەستن بۆ كاری مەیدانی و لەوەڕاندن ئەوانە ئامرازێكی گرنگی گواستنەوەن كە شوان پشتی پێدەبەستێت لەسەر ئەوەی لەگەڵ مەڕەكانیدا مەودای دوور ببڕێت و بگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بازاڕی كەر لەڕووی كڕین و فرۆشتنەوە باش نییە، زۆرێك لە گوندنشینەكانیش تا ئێستەش بۆ لەوەڕاندن و كاری كشتوكاڵی و گواستنەوە و هەڵگرتنی كەرەستە پشت بە كەرەكە دەبەستن. باشترە لە ئامرازەكانی گواستنەوەی مۆدێرن.
خەلەف ئەلحەسەن كاری كڕین و فرۆشتنی كەرە دەڵێت، نرخی كەر لە سەلاحەدین لە 50 دۆلارەوە دەست پێ دەكات تا دەگاتە 200 دۆلار، گۆڕەپانێكمان هەیە لەوێ كۆیان دەكەینەوە و دواتر لە نرخەكەی رێككەوتن دەكەین.
دەشڵێت، ژمارەی كەرەكانی سەلاحەدین لە نێوان 200 بۆ 300 كەردایە كە بەسەر قەزاكانی پارێزگاكەدا دابەشكراون، لەكاتێكدا ژمارەیان پێش ساڵی 2003 لە هەزار كەر تێپەڕی بوو.
ئەو پێی وایە بەشێك لە كەرەكان بۆ پارێزگاكانی تر دەگوازرێنەوە و گوندنیشینەكان دەیكڕن، بۆیە مەترسی نەمانی كەر لە پارێزگاكە هەیە.