رەنگی قاوەیی كاڵ بووە رەنگی مەزاجی ساڵی 2025

:: AM:10:09:04/01/2025 ‌
بۆ ساڵی 2025 رەنگی قاوەیی كاڵ وەك رەنگی ساڵ دەستنیشان كرا، كۆمپانیای "پێنتۆن" رای گەیاند، دەستنیشانكردنەكە بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە و شیكردنەوەیەیە بۆ ڕەوتە كۆمەڵایەتی و ئابووری و كولتوورییەكان.

ساڵانە ڕەنگێك وەك ڕەنگی ساڵ دەستنیشان دەكات كە بتوانێت پەیام و مەزاجی ئەو ساڵە بە باشی بگەیەنێت، بۆ ئەمساڵیش ڕەنگی قاوەیی كاڵ "نیسكافەیی" بۆ ساڵی 2025 هاتە هەڵبژاردن.

كۆمپانیای "پێنتۆن" بڵاوی كردەوە، ئەمساڵ ڕەنگی قاوەیی كاڵ "نیسكافەیی" دەبێتە ڕەنگی ساڵ، ئەویش بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە و شیكردنەوە وردانەی كە ڕەوتە كۆمەڵایەتی و ئابووری و كولتوورییەكان دەستنیشانی دەكەن.

ڕەنگی قاوەیی كاڵ یەكێكە لە ڕەنگە گەرم و خاكییەكان كە كاریگەریی دەروونی قووڵی دەبێت لەسەر تاكەكان، بەهۆی سروشتیبوونی و نەرمیی خۆیەوە هەستی ئارامی و سەقامگیر و متمانە بەخۆبوون دەبەخشێت.

كۆمپانیاكە دەڵێت: قاوەیی كاڵ ڕەنگی خاكە و سترێس كەم دەكاتەوە، بەكارهێنانی ئەم ڕەنگە، هەستی نزیكبوون و بڕوا بەخۆبوون لە پێوەندیدا دەبەخشێت.



وشە - سۆران عەزیز