به‌رپرسێكی به‌ساڵاچووان له شاری ئاشیای ژاپۆن ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، گه‌وره‌ترین ژنی دنیا كه ژاپۆنییه و ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه 116 ساڵ، كۆچی دوایی كرد.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی یۆشیتسۆجۆ ناجاتا كه به‌رپرس به‌ساڵاچووانی ژاپۆنه، تۆمیكۆ ئیتۆكا كه ژنێكی ژاپۆنییه و وه‌ك گه‌وره‌ترین ژنی دنیا له كتێبی گینیس ناوی تۆمار كراوه، رۆژی 29ی دیسێمبه‌ر له خانه‌ی به‌ساڵاچووانی ئاشیا له كه‌رتی هیۆجۆ له ناوه‌ندی ژاپۆن كۆچی دوایی كرد.
باسی له‌وه‌ش كرد كه ئیتۆكا له 23ی مایۆی 1908 له دایك بووه و له‌ناو سێ خوشكدا ئه‌و گه‌وره‌ترینیان بوو.
ساڵی رابردوو كاتێك ماریا برانیاس وه‌ك گه‌وره‌ترین ژنی دنیا له ته‌مه‌نی 117 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئه‌وه‌بوو ئیتۆكا بووه گه‌وره‌ترین ژنی دنیا.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له كتێبی گینیسدا زانیارییه‌كان له‌باره‌یه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئیتۆكا كاتێك ته‌مه‌نی 20 ساڵ بووه هاوسه‌رگیریی كردووه، دوو كچ و كوڕێكی هه‌بووه.