دەستەی كەشناسیی عێراق لەبارەی كەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو رای گەیاند كە لە سبەی یەكشەمەوە عێراق دەكەوێتە ژێر كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەك و تا بەرەبەیانیی چوارشەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت، كە بارانی لەگەڵدا دەبێت.
بەپێی
بەیاننامەی دەستەكە، ئێستە خەریكە هەور لە بەرزیی ناوەند و بەرز كۆ دەبێتەوە و تا دێت چڕتر دەبێت، پێشبینیی دەكرێت ئەمشەو و سبەی بەیانییەكەی ئاسمانی تەواوی شارەكان بگرێتەوە، لە رۆژئاوای عێراق سبەی یەكشەم باران ببارێت و ئێوارە و شەوەكەشی باران بگاتە ناوەڕاست و باكور و هەرێمی كوردستان، بەیانیی دووشەمی داهاتووش باشووری عێراق دەگرێتەوە.
سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، دەستەكە لە بەیاننامەیەكر تر دووپاتی كردەوە كە پلەكانی گەرما بۆ دوو پلەی سەتی دادەبەزێت، شەوانە زۆر سارد دەبێت، لە سبەی یەكشەمەوە ئاسمان هەور دەبێت و شەوەكەی باران دەست پێ دەكات و پلەی گەرما دادەبەزێت، تا شەوی سێشەم و و بەرەبەیانی چوارشەم كەشوهەوا بەو شێوەیە دەبێت.