ڤایرۆسێكی تری هاوشێوەی كۆرۆنا سەری هەڵدا

:: AM:09:10:05/01/2025 ‌
دەسەڵاتدارانی چین ڕێوشوێنی بەپەلەیان گرتووەتەبەر بۆ رێگریی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی نوێ، ئەمەش دوای پێنج ساڵ لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دێت كە بووە هۆی پەتایەك دنیای گرتەوە.

سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی لە ئەمەریكا (CDC) ڕای گەیاندووە، ئەم ڤایرۆسە كۆئەندامی هەناسەی سەرەوە و خوارەوەی تووش دەكات، بەتایبەتی لای منداڵان و بەساڵاچووان و ڕەنگە كێشە بۆ ئەو كەسانە دروست بكات كە سیستمی بەرگریی لەشیان لاوازە.

ڤایرۆسەكە لە ساڵی 2001 دۆزرایەوە و لە خێزانی RSV یە، نیشانەكانی تووشبوون بەم ڤایرۆسە هاوشێوەی هەڵامەت، ئەنفلەوەنزا، یان تەنانەت كۆرۆنایە، وەك تا، كۆكە، گیرانی لووت و هەناسەتەنگی بۆ هەوكردنی بۆڕیی هەوا.

ماوەی مانەوەی لە نێوان سێ بۆ شەش ڕۆژدایە، تێكڕای ماوەی نەخۆشییەكە ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی توندییەكەی، بەڵام هاوشێوەی هەوكردنی تری هەناسەدانە.

بەپێی ماڵپەڕی كلینیكی مایۆ، ڕەنگە هەندێكیان تووشی گۆڕانی ڕەنگی شین لە پێستدا ببن بەهۆی كەمی ئۆكسجین، لە كاتێكدا ڕەنگە منداڵی ساوا زۆرترین كاریگەریی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لەسەر بێت.

تووشبوون بەم ڤایرۆسە لە بەركەوتن لەگەڵ كەسانی تووشبووەوە دەبێت، وەك كۆكە یان پژمین و دەستلێدان یان تەوقەكردن لەگەڵ كەسی تووشبوو، دەستلێدان لە كەلوپەلی پیسبوو بە ڤایرۆسەكە، پاشان دەستلێدانی دەم، لووت، یان چاو هۆكارێكی تری بڵاوبوونەوەیە.


وشە - رامیار جەواد