ساڵی 2025یش هات، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی ناسراو هێشتا سینگڵن و ژیانی هاوبه‌شیان پێكنه‌هێناوه، له‌م راپۆرته‌ی ''وشه''دا كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند باسی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاوسه‌ری داهاتوویان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان زۆریان حه‌ز له شووه و ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ئه‌مساڵ گرێی به‌ختیان بكرێته‌وه، هه‌ندێكی تریان له بنه‌وه پێیان خۆشه و له سه‌ره‌وه قسه‌ی گه‌وره ده‌كه‌ن و خۆیان له خه‌ت لاده‌ده‌ن، تێشیاندایه ئه‌وه‌نده به‌كاره هونه‌رییه‌كانی سه‌رقاڵن، ''وشه'' شووی بیر هێناونه‌ته‌وه.
نی‌نا جه‌مال كه دانیشتووی ئوسترالیایه و چه‌ند به‌رهه‌مێكی گۆرانیی هه‌یه گوتی، ''هاوسه‌رگیری پرۆسه‌یه‌كی پیرۆزه، به‌ڵام من بیرم لێ نه‌كردووه‌ته‌وه، ساڵی رابردوو كه گه‌ڕامه‌وه كوردستان چه‌ندان داواكاریم بۆ هات بۆ هاوسه‌رگیری، به‌ڵام ره‌تم كردنه‌وه، چونكه ده‌مه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م، كه‌سێكی هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆست بێت و له هونه‌ره‌كه‌م تێبگات و هونه‌ره‌كه‌می خۆش بوێت، به‌یه‌كه‌وه زیاتر په‌ره به هونه‌ره‌كه‌مان بده‌ین و هونه‌ر زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ین''.
ئه‌و له‌باره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ هاوسه‌رگیری هه‌یه‌تی گوتی، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌وێت كه وه‌ك خۆی بێت یانی رووی راسته‌قینه‌ی خۆی چییه ئه‌وه پێشان بدات، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر مافیا بێت یان پیاوكوژ بێت، هه‌رچی بێت ته‌نیا به رووه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ده‌ربكه‌وێت، نه‌ك ده‌مامكێك بپۆشێت، چونكه دوژمنی گه‌وره‌ی درۆیه.
نی‌نا ئاماژه‌ی دا كه كاتی كه‌مه و كه‌س له ژیانیدا نییه، ئاواته‌خوازه ساڵی 2025 ساڵی خۆشییه‌كانی بێت وه‌ك چۆن له ساڵی 2005یش ساڵێكی خۆشی به‌ڕێ كرد، به‌ڵام دواتر تووشی كۆمه‌ڵێك نه‌هامه‌تی بوو.
شیراز جه‌لال خانمه ئه‌كته‌ری بواری دراما و فیلم و شانۆیه و له‌م راپۆرته‌دا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و گوتی، ''هیچ بیرم لێ نه‌كردووه‌ته‌وه و بڕیاریشم نه‌داوه هاوسه‌رگیری بكه‌م، له ئاینده‌شدا نازانم چۆن ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بڕیارم دا و بیرم لێ كرده‌وه، ئه‌و كاته مه‌رجه‌كانم بۆ ئه‌و كه‌سه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، كه‌سێكی راستگۆ بێت، ره‌زیل نه‌بێت، پیاوانه بێت، هاوكارێكی ته‌واو بێت هه‌م له كاره‌كانم و هه‌م له ژیان.''
ئه‌و ره‌تی ده‌كاته‌وه كه‌س له ژیانیدا هه‌بێت، چونكه ئه‌و پرۆسه‌یه زۆر تایبه‌ته و تا كه‌سێك هه‌ڵده‌بژێریت زۆری ده‌وێت، پێویسته كه‌سه‌كه هاوخه‌م و هاوكار و رێنیشانده‌ری ژیان و هاوڕێی خه‌ونه هونه‌رییه‌كانی به‌دی بهێنێت.
هایا محمه‌د ئه‌م خانمه گۆرانیبێژه‌یه كه توانیویه‌تی به به‌رهه‌مه‌كانی كۆمه‌ڵێك جه‌ماوه‌ر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه، ئه‌ویش تا ئێسته شووی نه‌كردووه و ده‌ڵێت، "ساڵی نوێ ئه‌گه‌ر قسمه‌ت بوو خودا قه‌ڵه‌می لێدا، ئه‌وا كه‌سێك هه‌بێت له من تێبگات و بتوانێت ئارامیم پێ ببه‌خشێت و ژیانێكی جوان و پڕ له خۆشه‌ویستی و هاوكاریم پێ ببه‌خشێت، هاوكارم بێت له كاره هونه‌رییه‌كانم، به‌ڵام هیچ كه‌سێكیشم ناوێت بۆ پاره و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌م، ته‌نیا ده‌مه‌وێت خۆشه‌ویستی و ئارامیم پێ ببه‌خشێت و هاوكارم بێت له حه‌ز و ئاره‌زووه هونه‌رییه‌كانم.''
سه‌حه‌ر عه‌بدوڵا كه نازناوی شاجوانی ئه‌خلاقی هه‌بوو و دواتر تێكه‌ڵ به دنیای هونه‌ر بوو، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ''وشه " گوتی، "هیچ بڕیارێكم بۆ هاوسه‌رگیری نه‌داوه و بیریشم لێ نه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه بۆ من قورسه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها به حوكمی ئه‌وه‌ی من له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیم، كه‌مێك زه‌حمه‌ته به‌هۆی سه‌رقاڵیی كاره‌وه، بۆیه ده‌توانم بڵێم من هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌م كردووه، بۆیه ده‌بێت زۆر ئاماده بیت بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه، ئه‌گه‌ر خواش كردیه قسمه‌ت ئه‌وا تاكه مه‌رجم بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌وه‌یه، من و هونه‌ره‌كه‌می خۆش بوێت و هاوكارم بێت بۆ ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه ده‌مه‌وێت بێنه دی.''
ئه‌ویش كه وا پێده‌چێت حه‌زی له شوو بێت، درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی، حه‌ز ده‌كات ئه‌وه‌ی ده‌یخوازێت وه‌ك هاوڕێ بێت له گه‌ڵیدا و راستگۆ بێت، بتوانێت هاوكارێكی باش بێ و هونه‌ری خۆش بوێت.
دلبه‌ر جزیری خاتوونه هونه‌رمه‌ندێكی كورده و ئێسته له ئه‌وروپا نیشته‌جێیه، به هه‌مانشێوه ده‌ڵێت هه‌موو بیر و خه‌یاڵه‌كانی بۆ كاره هونه‌رییه‌كانه و ده‌یه‌وێت هونه‌رێكی جوان و شایسته پێشكه‌شی هه‌وادارانی بكات و بیری له هاوسه‌رگیری نه‌كردووه‌ته‌وه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، خودا خۆی ده‌زانێت كه‌ی ده‌بێته قسمه‌ت، به‌ڵام هه‌ركات بوو ئه‌وكاته به حه‌ز و خواستی ئه‌و نابێت، خودا قه‌ڵه‌می له چ دابێت هه‌ر ئه‌وه‌یه، هه‌رچه‌نده هه‌موو كه‌سێك حه‌ز ده‌كات هاوژینه‌كه‌ی باش بێت و خۆشی بوێت و هاوكار بێت و له خۆشی و ناخۆشی له‌گه‌ڵیدا بێت و ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر بنیات بنێت.
هه‌ولێر\ ئه‌حمه‌د تاریق