ده‌یان ملیۆن كه‌س له ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به شه‌پۆلێكی سه‌ختی سه‌رما خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، سه‌رماكه له 10 ساڵی رابردوودا بێوێنه بووه.
ده‌زگای كه‌شناسیی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، زریانه‌كه له ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێ كردووه و له رۆژانی داهاتوودا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه ده‌ڕوات.
له ویلایه‌ته‌كانی ڤیرجینیا و كه‌نتاكی، حاڵه‌تی نائاسایی راگه‌یه‌نراوه و ژماره‌یه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی وه‌ك می سی سی پی و فلۆریدا كه فێری سه‌رمای سه‌خت نین، خۆیان زیاتر ئاماده ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی پێشبینیییه‌كانی كه‌شناسی، هۆكاری ئه‌و سه‌رما زۆره بۆ گه‌رده‌لوولی جه‌مسه‌ری باكور ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كاریگه‌ریی خستووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی كه‌شوهه‌وای ئه‌مه‌ریكا پێشبینی كردووه، زۆرترین به‌فر له‌و وڵاته ببارێت كه له 10 ساڵی رابردوودا بێوێنه بووه.
جگه له‌مه پێشبینی كراوه كه پله‌ی گه‌رما بگاته خوارووی كه‌مترین تێكڕای پله‌ی گه‌رما له مێژووی ئه‌و وڵاته، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بگاته رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا.
له شاره‌كانی واشنتن، بالتیمور و فیلادلفیا تا دووشه‌م، به ته‌واوی سه‌هۆڵبه‌ندان ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن.