بە ڤیدیۆ.. "براگەورە بە هانامان هات".. نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری تەواو بوو

:: PM:05:29:06/01/2025 ‌
بازاڕی قەیسەریی هەولێر، ئاوەدانی رووی تێكردەوە و ئەمە دوای ئەوەی سووتێنرا، دواتر بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بازاڕەكە نۆژەن كرایەوە. 

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی "وشە" ئێستە تەنیا چەند دوكانێكی كەم ماوە و تەواوی دوكانەكانی تری بازاڕەكە نۆژەن كراونەتەوە و رادەستی كاسبكاران دەكرێنەوە. كاسبكاران لە بازاڕەكە هەركە گفتوگۆیان لەگەڵ دەكەی راستەوخۆ بە دڵخۆشییەوە دەڵێن، براگەورە بە هانامان هات. 

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە ماوەی رابردوودا، سەردانی ئەو كاسبكارانەی كرد جگە لەوەی قەرەبوویشی كردنەوە. ئەو بەڵێنی پێدان پاڵپشتییان دەكات و بەڵێنەكەیشی گەیاندە سەر. 

شەوی 5/5/2024، ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر كەوتەوە، بەهۆیەوە 227 دووكان و حەوت كۆگا سووتان، لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەست بە نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكە كرا.

پەیامنێری "وشە" بۆ پێشاندانی دۆخی بازاڕەكە راپۆرتێكی ئامادە كردووە. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم