هونه‌رمه‌ندان جگه له‌وه‌ی كه به حه‌ز و ئاره‌زوویه‌كی زۆره‌وه هونه‌ر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌یان له داهاته‌كه‌ی رازی نین و ده‌ڵێن نه‌ك بژێوییان دابین ناكات، ده‌بێت پاره‌ی تری لێ خه‌رج بكه‌ن، بۆیه ناچارن له پاڵ كاری هونه‌ری، كارێكیش بۆ دابینكردنی بژێوی بكه‌ن.
وه‌یسی محه‌مه‌د كه گۆرانیبێژێكی ناسراوه و كار له‌سه‌ر ستایلی كلاسیك ده‌كات و خاوه‌نی 60 گۆرانییه. ئه‌و پێشتر مامۆستای په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر بوو، به‌ڵام ئێسته له چاكسازیی گه‌وران مامۆستایه و پێی وایه، له كوردستان كاری هونه‌ری ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی خولیا و ئاره‌زووی هونه‌رمه‌نده‌كه‌یه نه‌ك په‌یداكردنی داهاتێك بۆ بژێوی ژیانی، بۆیه‌ش ده‌ڵێت، "له‌م ئاست و دۆخه‌ی وڵاته‌كه‌مان هونه‌رمه‌ند هیچ داهاتێكی به هونه‌ره‌كه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت، ئێسته‌یش پیشه‌ی مامۆستایه‌تیم سه‌رچاوه‌ی داهاتی ژیانمه، له پاڵ مامۆستایه‌تیم ناچارم كه‌سابه‌تێكی تریش ده‌كه‌م تا پێی بژیم".
له‌نجه عه‌لی خانمه گۆرانیبێژێكی ده‌نگخۆشی شاری سلێمانییه و توانیویه‌تی له رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه خزمه‌تی فۆلكلۆر و گۆرانییه ره‌سه‌نه‌كان بكات. ئه‌و له‌م راپۆرته‌دا به‌م شێوه‌یه باس له داهاتی سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی به هونه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت، "ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان له رێگه‌ی حه‌زه‌وه بۆ هونه‌ر تێكه‌ڵ به دنیای هونه‌ر ده‌بین، ئه‌گه‌ر داهاتی هه‌بێت و نه‌بێت ئێمه زیاتر چاومان له هونه‌ره كه كارێكی جوان و شایسته پێشكه‌شی هه‌واداران بكه‌ین.''
ئه‌و روونی كرده‌وه، وه‌ك بژێوی هه‌رگیز نه‌یتوانیوه له رێگه‌ی هونه‌ره‌وه بژێوی دابین بكات و ته‌نانه‌ت پاره‌ی خۆیشی بۆ هونه‌ر ته‌رخان كردووه، ئێسته جگه له كاری هونه‌ری هیچ كارێكی تر ناكات.
هاوژین موحسین خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و ده‌رچووی بازرگانییه، ئه‌و له منداڵییه‌وه خولیای هونه‌ر بووه، خاوه‌ن به‌هره و توانایه‌كی باشه له بواری هونه‌ری شێوه‌كاری و هه‌موو كات كاره‌كانی جێگه‌ی سه‌رنج و خواستی خه‌ڵك بوون، جگه له هونه‌ری گۆرانی، هونه‌ری شێوه‌كاریش نه‌یتوانیوه بژێوی دابین بكات.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''ئێمه‌ی شێوه‌كار كه كارێك ده‌كه‌ین چاومان له‌وه‌یه كاره‌كه جێگه‌ی سه‌رنج و خواستی خه‌ڵك بێت، ئه‌وجا لایه‌نی مادییه‌كه له‌به‌رچاو ده‌گرین، چونكه ئێمه‌ش ماندوویی ته‌واو به‌كاره‌كانمان دیاره و حه‌ز ده‌كه‌ین له رێگه‌ی كاره‌كانمانه‌وه داهاتمان هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه هونه‌ر هیچ كات نابێته سه‌رچاوه‌ی بژێوی.''
وه‌ك زیاتر خستیه روو، به داهاتی هاوسه‌ره‌كه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌كات، بۆیه هاوسه‌ره‌كه‌ی به پشت و په‌نای خۆی ده‌زانێت.
خاكاو دڵشاد خانمه شێوه‌كارێكی خاوه‌ن ئه‌زموونه تابلۆكانی جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵك و بینه‌ره‌كانی بووه، ئه‌م خانمه ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێره و ئێسته‌یش مامۆستای هونه‌ره له رێكخراوی ره‌نجی هونه‌ری و خاوه‌ن 16 پێشانگه‌ی هاوبه‌شی هونه‌رییه.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''ره‌نگه كێشه‌ی دیاری ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند له زۆربه‌ی بواره‌كانی هونه‌ریمان ئه‌وه بێت، هونه‌ر نه‌یتوانیوه ببێته چاره‌سه‌رێك بۆ بژێویی ژیان، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه ئه‌و لایه‌نه‌ی كه كۆمه‌ڵگه نایه‌وێ رووبه‌ڕووی كولتووری خۆی بێته‌وه و كاری ته‌قلیدییان پێ هه‌رزانتر و ئاسانتره، بۆیه جگه له كاری هونه‌ری، مامۆستا‌م و توانیومه له‌و رێگه‌یه به‌هره‌كه‌م په‌ره پێ بده‌م'' .
هونه‌رمه‌ند حه‌مه زیره‌ك گۆرانیبێژێكی میلییه و خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌ته و توانیویه‌تی به كاره هونه‌رییه‌كانی جه‌ماوه‌رێكی باش بۆ خۆی كۆ بكاته‌وه و ببێته خۆشه‌ویستی زۆرینه‌ی خه‌ڵك. ئه‌و جیا له هونه‌رمه‌نده‌كانی تر پێی وایه، سه‌رده‌مانێك كاری هونه‌ری بژێوی دابین نه‌ده‌كرد و نه‌بوو، به‌ڵام ئێسته هونه‌ر بۆ بژێوی ژیانه و جگه له هونه‌ر هیچ كارێكی تر ناكات .
هه‌ولێر\ ئه‌حمه‌د تاریق