كۆمیته‌یه‌كی فه‌رمیی حكوومه‌تی ئیسرائیل كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پێداویستییه‌كانی وڵات، كۆمه‌ڵگه و سوپا به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داهاتوو دامه‌زراوه، رای گه‌یاند پێویسته ئیسرائیل خۆی بۆ جه‌نگێكی راسته‌وخۆ به‌رانبه‌ر توركیا ئاماده بكات.
یه‌عكۆڤ نێگێل جه‌نه‌راڵی یه‌ده‌گی سوپای ئیسرائیل سه‌رۆكایه‌تی كۆمیته‌كه ده‌كات، بۆیه كۆمیته‌كه به كۆمیته‌ی نێگێل ناوی ده‌ركردووه. كۆمیته‌كه راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی راده‌ستی هه‌ریه‌ك له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، یسرائیل كاتس وه‌زیری به‌رگری و بتسال ئل ئیسمۆتریچ وه‌زیری دارایی كردووه، باسی له‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ری زۆره جه‌نگێك له نێوان ئیسرائیل و توركیادا بێته كایه‌وه و له‌م رووه‌وه هۆشداریی داوه.
ئامانجی سه‌ره‌كی له دامه‌زراندنی كۆمیته‌كه جگه له هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی، ئه‌وه‌یه له‌وه بكۆڵێته‌وه ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ بواری به‌رگریی دابین كراوه، تا چه‌ند له ئاستی پێداویستییه ستراتیجییه ته‌ناهییه‌كانی وڵاته‌كه‌دایه. پرۆفیسۆر نێگێل پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هۆشداریی دراوه، به‌رزه‌فڕییه‌كانی حكوومه‌تی توركیا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆریی عوسمانی، له‌وانه‌یه ببنه هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوان ئیسرائیل و توركیا.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له هاوئاهه‌نگیی گرووپه باڵاده‌سته‌كانی سووریا له‌گه‌ڵ توركیا كراوه و پێی وایه ئه‌وه‌ی روو ده‌دات، به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رژد دژی ئیسرائیل هه‌ژمار ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كانی پێشتر هه‌ڵیسه‌نگاندووه و نووسیویه‌تی، له مه‌ترسییه‌كانی كۆماری ئیسلامی زۆر زیاتره.
ئیسرائیل پێی وایه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان له سووریا، پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیله، بۆیه‌ش پێویسته بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه رێكاری گونجاو بگیرێته‌به‌ر.
كۆمیته‌كه داوای كردووه له پلانێكی پێنج ساڵه‌دا بۆ بواری به‌رگری، هه‌موو ساڵێك چوار ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری تر بخرێته سه‌ر بودجه‌ی به‌رگری، بۆ ئه‌وه‌ی سوپا له هه‌بوونی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووی سه‌ربازی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان ئاماده‌تر و دڵنیاتر بێت. داوا كراوه ژماره‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، درۆنه‌كان، مانگه ده‌ستكرده‌كان و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی تر كه ده‌بنه هۆی به‌هێزتربوونی سوپا، په‌ره‌یان پێ بدرێت.
رادیۆ فەردا بە پشتبەستن بە میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەی داوە، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی، ''راپۆرتی كۆمیته‌ی نێگێل نه‌خشه‌ڕێگه‌ی دابینكردنی ئاسایشی داهاتووی ئیسرائیل ده‌خاته به‌رده‌ستمان.''
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێ كه له هه‌شتی مانگی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه، دیمه‌شق له لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌حریر شام به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی و به پاڵپشتیی توركیا رووخاوه، لایه‌نگرانی جۆلانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دروشمێكیان ئاراسته‌ی ئه‌ردۆغان كرد و گوتیان، كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌مجاره قودس رزگار بكه‌ن.
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا، ئیسرائیل به وردی چاودێریی دۆخه‌كه‌ی كردووه و هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی نوێی سووریا به رواڵه‌ت شارستانی و لایه‌نگری ئازادی و دیموكراسی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی مه‌ترسیداریش له او لایه‌نگرانیاندا به‌دی هاتوون.
گیدئۆن سعار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ماوه‌یه‌كه قۆڵی هیمه‌تی لێ هه‌ڵماڵیوه و سه‌رۆكایه‌تیی پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات كه بریتییه له گوشارخستنه سه‌ر وڵاتانی دنیا، له‌وه‌ی زۆر له ئه‌حمه‌د شه‌رع نزیك نه‌كه‌ونه‌وه و سنوورێك بۆ پێوه‌ندییه‌كانیان دیاری بكه‌ن، چونكه كه‌سێكی مه‌ترسیداره و ناكرێ دنیا به‌رانبه‌ری ساوێلكه بێت.
ئه‌و ته‌نانه‌ت گوتوویه‌تی، وڵاتانی رۆژئاوا زۆر په‌له‌یانه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ سووریا و ناكرێ سووریا به وڵاتێكی سه‌قامگیر و ئارام ناودێر بكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به پێویستی زانیوه وه‌ك هاوپه‌یمانی داهاتوو پاڵپشتی له كورد بكرێت و حكوومه‌تی ئیسرائیل لێیان نزیك بكه‌وێته‌وه.
ده‌بێ ئه‌و راستییه‌ش بیر بهێنرێته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سه‌رۆكی ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی ئاماژه‌ی پێ كرا، له كاتێكدا به‌م شێوه‌یه له‌باره‌ی توركیا و سووریا و كورد ده‌دوێن، كه ئیسرائیل و توركیا هێشتا پێوه‌ندیی دیپلۆماسی و بازرگانییان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه.