نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی فارس قادر پێوەندیی بە كەسوكارەكەیەوە كرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و كەسایەتیی دیاری هەولێر خوالێخۆشبوو مامۆستا فارس قادر فەقێ عەبدوڵا، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هێمن قادری برایان و جێگری پارێزگاری هەولێر، سەرەخۆشیی لە خۆیان و خێزانە بەڕێزەكەیان كرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی، لە خوای مەزن داواكار بوو گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە جێگری پارێزگاری هەولێر، سوپاس و پێزانینی خۆی و خێزانەكەیانی بۆ پێوەندی و هاوبەشیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە خەم و پرسەكەیاندا دەربڕی.