رەنگە لە پێوانەكردنی جوانی لەسەر بنەمای رووخسار و رەنگ و رەنگی چاو و پێست و قژ و شێوەی دەموچاو و لووت و دەم و هیتریش مرۆڤەكان جیاواز بن، بەگشتی رەنگی شینی چاو رەنگێكی سەرنجراكێش و دەگمەن و جوانە، توێژینەوەیەكی زانستی باسی نهێنیی دروستبوون و دەركەوتنی ئەو رەنگەی چاو لە مرۆڤ دەكات.
لە
توێژینەوەی تیمێك لە زانكۆی كۆبنهاگن بە سەركردایەتیی پرۆفیسۆر هانز ئیبیرگ، لەبارەی نهێنیی بۆماوەیی رەنگی شینی چاوەكان و هەبوونی لە هەندێك كەسدا، دەركەوت هۆكارەكە بۆماوەییە و بۆ بازدانێكی جینی پێش زیاتر لە شەش هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، دەركەوتنی رەنگی شینی چاو بۆ بازان لە جینی " OCA2" دەگەڕێتەوە، كە كاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی میلانین هەیە، ئەو مادەی رەنگی تێر و كاڵ بە چاو دەبەخشێت.
ئیبێرگ روونی كردەوە، بەهۆی ئەو بازدانەوە بڕی میلانین لە كۆرنیەمی چاو كەم بووەتەوە، رێگەی بە رووناكی داوە بە بڵاوبوونەوە بەشێوەیەك كە رەنگی شین لە بری قاوەیی یان سەوز بداتەوە، واتە رەنگی چاو شین دیار دەكەوێت، ئەوەش مانای ئەوەیە خاوەنەكانی ئەو جۆرە چاوە بۆ یەك رەچەڵەك دەگەڕێنەوە، وەك د. لیزا شیلدۆن پسپۆڕی بۆماوەزانی لە پەیمانگەی توێژینەوەی جینی باسی دەكات.
روونی كردەوە، ئەو بازدانە جینییە بەهەنگاو لەناو دانیشتووانی ئەوروپا و باكوری ئەفریقیا تەشەنەی كردووە و بووەتە جۆرێك لە جۆراوجۆریی جینیی مرۆڤ.
ئێستە رەنگی شینی چاو لە زۆرینەی كولتوورەكان نیشانەی جوانی و ناڕوونییە، ئیبێرگ پێی وایە ئەو جۆرە چاوە و بازدانە پێوەست نییە بە بوونی سوودی زیاتر یان كەموكوڕیی تەندروستییەوە، بگرە تەنیا جۆراوجۆرییەكی سروشتییە.