بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی ریخۆلە رۆژانە شیر بخۆرەوە

:: PM:10:54:08/01/2025 ‌

نەخۆشی شێرپەنجە یەكێكە لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان كە تا ئێستە چارەسەری بنەبڕی نییە، ساڵانە سەتان هەزار كەس بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن، بۆیە خۆپاراستن باشترین رێگەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی، توێژینەوەیەكی بەریتانی گەیشتە ئەو ئەنجامەی خواردنەوەی رۆژانەی كووپێك شیر لە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە دەتپارێزێت.

بەپێی توێژینەوەكە كە نیو ملیۆن ژنی لە ماوەی 16 ساتڵ گرتەوە، ئەو كالسیۆمەی لە شیر و بەرهەمەكانیدا هەیە، یارمەتی پاراستن لەو نەخۆشییە دەدات، جیا لەوە زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتە دروستكراوەكان و كحول مەترسیی تووشبوون زیاتر دەكەن. 

روونی كردەوە، كالسیۆم ریخۆڵەكان دەپارێزێت، ئەوەش لە رێگەی بەیەكەوەنووسانی لەگەڵ ترشەكانی دەبنە هۆی هەوكردن، توێژەران بۆیان دەركەت خواردنەوەی 300 ملیگرامی رۆژانەی كالسیۆم، كە دەكاتە كوپێكی گەورە شیر، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە بە رێژەی 17% كەم دەكاتەوە. 

جیا لەوە خواردنی خۆراكەكانی بە كالسیۆم دەوڵەمەندە، وەك سەوزە گەڵادارەكان و نان ئەوانەش سوودیان هەیە، كەچی زیادەڕۆیی لە خواردنی كحول و گۆشتی سوور زیانی هەیە و مەترسیی تووشبوون زیاتر دەكات، بۆیە باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن پابەندییە بە سیستمێكی تەندروستی خۆراك. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل