دوای پێنج ساڵ له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا "كۆڤید- 11" كه بووه هۆی مردنی ملیۆنان كه‌س و ئابووریی دنیای وێران كرد و هه‌وڵدان بوو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی، ئێسته پسپۆران و رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌ڵێن، دنیا ئاماده‌كاری نه‌كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی تر.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تیدروس دهانۆم گیبه‌رسیوس رای گه‌یاندووه، راسته ئێسته دنیا به‌راورد بكرێ له‌گه‌ڵ ئه‌وكاته‌ی په‌تای كۆرۆنا بڵاو بووه‌وه، باشتره و بۆ ئه‌وكاتیش تا ئاستێك رووبه‌ڕووی په‌تاكه بووه‌وه، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه تا ئێسته خاڵی لاواز زۆرن كه دنیا ئاماده‌كاری نه‌كردووه بۆ په‌تایه‌كی تر.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر په‌تایه‌كی تر سه‌رهه‌ڵبدات، دنیا جارێكی تر تووشی هه‌مان ئاڵنگاری ده‌بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی له په‌تاكه‌ی پێشتر وانه‌مان وه‌رگرتووه و ره‌نگه بتوانین هه‌نگاو بۆ به‌رگریكردن له خۆمان بنێین، به‌ڵام تا ئێسته ئاماده‌كاری له ئاستی پێویست نییه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ماریاڤان كیرخۆڤ زانای پسپۆر له په‌تاكان له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاماژه‌ی داوه، وێڕای ئه‌وه‌ی تا ئاستێك توانیمان رووبه‌ڕووی ئه‌نفله‌وه‌نزای 2019 و كۆڤید- 19 ببینینه‌وه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئێسته دنیا ئاماده‌كاری بۆ په‌تایه‌كی تر نه‌كردووه، بۆیه به ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌وه روو بدات، به‌هه‌مانشێوه كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی بۆچوونی پسپۆره سه‌ربه‌خۆكان تایبه‌ت بۆ په‌تاكان كه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی دایمه‌زراندووه، ئه‌وانیش پێیان وایه دنیا ئاماده‌كاریی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی تر نه‌كردووه ئه‌گه‌ر له 2025دا سه‌رهه‌ڵبدات.
ئه‌وان هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه تا ئێسته‌یش له دنیادا یه‌كسانی نییه تا له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جۆره په‌تایه، پێداویستییه‌كانی وه‌ك پێكوته بگاته هه‌موو شوێنێك، بۆیه ده‌بێته له‌و رووه‌وه ئاماده‌كاری بكرێت تا بتوانین له كاتی خۆیدا هه‌نگاوی دروست بهاوێژین.