رۆژین: بەهۆی ئاهەنگی سەری ساڵ لە زاخۆ هەڕەشەی كوشتنم لێدەكرێت

:: AM:08:47:10/01/2025 ‌
هونەرمەند رۆژین لە توركیا و هەرێمی كوردستانیش سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەسانە تۆماركرد كە هەڕەشەی كوشتن و زمانبڕینیان لێكردووە.

بەهۆی بەشداری كردنی لە ئاهەنگی سەری ساڵ لە زاخۆ، رۆژین چەندان ڤیدیۆی كەوتە ناو تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە بەمەش خەڵكێكی زۆر قسەی نەشیاویان پێگووت.

لەبارەی ئەو قسانەوە رۆژین، بە"وشە"ی راگەیاند، نەك قسە بەڵكو هەڕەشەی زمان بڕین و كوشتنیان لێكردم، هاوكات هەزاران جنێو سووكایەتیان پێداوم.

ئەو هونەرمەندە رای گەیاند، بەهۆی ئەو هەڕەشە و جنێوانەوە منیش ناچاربووم لەداگاكانی كوردستان و توركیاش سكاڵای یاسای تۆمار بكەم و هەموو ئەو كەسانە بەدەمە دادگا.

لە 21ـی كانوونی یەكەمی 2024ـوە تا شەوی سەری ساڵ، كۆمەڵێك چالاكی و ئاهەنگ بە ئامادەبوونی هونەرمەندە دیارەكانی كوردستان لە گۆڕەپانی پردی دەلال لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سازكران. رۆژینیش یەكێك بوو لەو هونەرمەندانەی بەشداربوو. 
بەڵام رۆژین بەهۆی جوڵە ئازادەكانییەوە زووتر كەوتە بەرچاوان و بووە بابەتی ناو تۆڕەكۆمەڵاَیەتییەكان.
 
هونەرمەند رۆژین ئەحمەد ئولكەر، لە ساڵی 1980 لە شاری ئەدەنەی توركیا لە دایكبووە، باوكی خەڵكی باكووری كوردستانە و دایكیشی خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە، تا ئێستە چەندان گۆرانی تۆمار كردووە. 



وشە - سۆران عەزیز