جێگری والی كەركووك كوژرا

:: AM:10:19:10/01/2025 ‌
دوای دوو رۆژ لە بۆردومانكردنی كۆبونەوەیەكی چەكدارانی داعش لە ئەشكەوتێكی زنجیرە چیای حەمرین و كوژرانی ژمارەیەك لە چەكدارەكان، پشكنینی پزیشكی دەریخست یەكێك لە كوژراوەكان جێگری والی كەركووكی ئەو رێكخراوەیە.

بۆردومانەكە فڕۆكەی جەنگی عێراق كردی و كۆبوونەوەیەكی چەكدارەكان بە ئامانج گیراوە.

ئەمڕۆ هەینی 10ی كانوونی دوەەم، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك بۆ میدیاكان ئاشكرای كرد، دوای زانیارییەكی هەواڵگیری ورد و لە بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكان بۆ سەر ئەو ئەشكەوتە شەش چەكدار كوژران.

دواتر هێزە تەناهییەكان چوونەتە ناوچەكە و دەست بەسەر شەش مۆبایل و چەند پشتێنێكی بۆمبرێژكراو و ژمارەیەك چەكی جۆراو جۆر و فلاش میمۆری و نارنجۆكی دەستی و كارتی مۆبایل و دوربیندا گیراوە.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، دوای توێكاری پزیشكی بۆ تەرمەكان دەركەوت یەكێك لە تەرمەكان تەرمی، "ماهیر حەمد سەڵب عوبەیدیە” كە ناسراو بە ئەبو عوبێدە، ئەو جێگری والی كەركووكی چەكدارانی داعشە.



وشە - سۆران عەزیز