خۆسێ مۆخیكا تووشی شێرپەنجە بووە و دەڵێت: ئیتر دەمرم و جەنگاوەر مافی پشوودانی هەیە

:: AM:10:58:10/01/2025 ‌
خۆسێ مۆخیكا سەرۆكی پێشووی ئۆرۆگوای كە ناسراوە بە هەژارترین سەرۆك لە دنیادا تووشی شێرپەنجە بووە، لە پەیامێكیدا رای گەیاند، ئیتر دەمرم، جەنگاوەر مافی پشوودانی هەیە.

هەژارترین سەرۆك لە دنیا بۆ خۆسێ مۆخیكا بەكاردەهات كە رەتی كردەوە لەناو كۆشكی سەرۆكایەتیدا بژی، ئەو گوتی، وەك خەڵكی وڵاتەكەم دەژیم، چیان خوارد منیش ئەوە دەخۆم.
 
لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا خۆسێ مۆخیكا دانی بەوەدانا كە شێرپەنجە لەناو سورێنچكیدا بڵاو بووەتەوە جەستەی و گرتووەتەوە و گەشتووەتە جگەری. سەرۆكە هەژارەكە گوتی، ئیتر دەمرم، ماڵئاوایتان لێدەكەم، "جەنگاوەر مافی پشوودانی هەیە".

مۆخیكا كە چوار مانگی تر تەمەنی دەبێتە 90 ساڵ، ناسراوە كە 90%ی مووچە چوار هەزار دۆلارییەكەی  دەیبەخشییە ڕێكخراوە خێرخوازییەكان لەكاتی سەرۆكایەتیدا.

بەردەوام بوو لە ژیان لە خانوویەكی ئاسایی لە كێڵگەیەكی بچووك لەگەڵ هاوسەرەكەی و سەگەكەی،  بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ڤۆڵكسواگنی ساڵی 1987 كە خۆی لێی دەخوڕێت بۆ كۆشكی سەرۆكایەتی دەچوو.

پێشتریش پارەدارێكی عەرەب ویستی سەیارەكەی بەیەك ملیۆن دۆلار لێبكرێت، بەڵاَم ئەو هەر وەڵامیشی نەدایەوە.



وشە - سۆران عەزیز