نەوەیەكی نێلسۆن ماندێلا بە هۆی دزینی ئۆتۆمبێلێكەوە لەگەڵ چوار كەسی تردا گیرا، پۆلیس رای گەیاند، ئۆتۆمبێلەكەیان لەماڵی ماندێلا شاردبوەوە.
ماڵپەڕی IOL بڵاوی كردەوە هێزەكانی پۆلیس چوونەتە سەر خانووە مێژووییەكەی ماندێلا لە گەڕەكی هۆودن لە شاری جۆهانسبێرگ، لە خانووەكەدا پێنج كەسیان گرتووە كە تۆمەتبارن بە دزینی ئۆتۆمبێل و یەكێك لە دزەكانیش نەوەیەكی ماندێلایە، بەڵام ناوی نەوەكەی ماندێلا ئاشكرا نەكراوە.
زۆڵانی فیڵە گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شارەكە ئاماژەی بەوەداوە ئۆتۆمبێلێكیان لە خانووە مێژووییەكەی ماندێلا دۆزیووەتەوە كە دوو شەو پێشتر دزرابوو.
پۆلیس دەڵێت: نەك ئۆتۆمبێلەكە بەڵكو چەكی بێمۆڵەت لەماڵی ماندێلاشدا گیراوە و بەمەش وادەردەكەوێت ماڵی سەرۆم ماندێلا بەركارهاتووە بۆ كاری نایاسایی.
نێلسۆن ماندێلا بە هێمای ئازادیی ئەفریقای باشور لەقەڵەم دەدرێت، 27 ساڵ لە زیندان بووە، لە هەڵبژاردنێكی ئازادا لە 10ی نیسانی 1994 وەك یەكەم سەرۆكی هەڵبژێردراو و یەكەم سەرۆكی رەشپێست لە ئەفریقای باشور هەڵبژێردا.