میدیای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان بڵاوی كردەوە سایلۆی گەنم لە شارەدێی سرین و دەوروبەری لە لایەن توركیاوە بۆردوومانكراوە.
بۆردوومانەكە ئەمڕۆ هەینی، 10ی یەكی كانوونی دووەم بووە، سایلۆی گەنمی لە شارەدێی سرین لە كۆبانێ كردووەتە ئامانج و تا ئێیتە زیانەكانی بڵاونەكراوەتەوە.
لە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆك كۆماری پێشووی سووری لە 08-12-2024، هێرش و بۆردوومانی فڕۆكەی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سووریای نزیكی توركیا بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە زیادیان كردووە.